ژووری بازرگانیی سلێمانی بڕیاری لێخۆشبوونى بۆ بازرگانان و پیشەسازان دەرکرد

جەبار حسین 3 کاتژمێر پێش ئێستا
باڵەخانەی ژووری بازرگانیی سلێمانی
باڵەخانەی ژووری بازرگانیی سلێمانی

پووختەی هەواڵ

  •  لێخۆشبوون بۆ ئەو ئەندامانەی پێناسیان نوێ نەکردووەتەوە یان قەرزارن
  •  تەنها پارەی ساڵیان لێوەردەگیرێت و پێناسەکانیان بۆ نوێدەکرێتەوە

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، بڕیاری لێخۆشبوونى بۆ سەرجەم بازرگانان و پیشەسازانى سنوورى پارێزگا دەرکرد و بڕیاریدا، هەموو ئەو ئەندامانەی پێناسەکانیان ماوەیەکی زۆرە نوێ نەکراوەتەوە یان قەرزدارن، تەنیا پارەی دوو ساڵیان لێوەردەگیرێت و پێناسەکانیان بۆ نوێدەکرێتەوە.


ماوەی لێخۆشبوونەکە

بەگوێرەى ڕێنماییەکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، لێخۆشبوون بۆ قەرزەکانی پێشووی بازرگانان و پیشەسازان دەکرێت و ئەو بڕیارەش تاوەکو تشرینى دووەمى ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

پێداویستی نوێکردنەوەی پێناسەکان

بەگوێرەى ڕێنماییەکە، نوێکردنەوەی پێناسی بارزگانی پێویستى بە کۆپی ڕەنگاوڕەنگی کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری، پاسپۆرت و دوو وێنە هەیە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

بۆ بازرگانان و کۆمپانیاکان؛ ژووری بازرگانی سلێمانی بڕیاری لێخۆشبوونی لە قەرزە کەڵەکەبووەکان ڕاگەیاند

قوباد تاڵەبانی: رێگەنادەین هیچ کەسێک کێشە بۆ بازرگان و وەبەرهێنەران دروست بکات

نەوزاد غەفوور بۆ کەناڵ8: بۆ چارەسەری کێشەی گومرگی سەر بەرهەمەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغداد کۆبووینەتەوە

جەبار حسین

3 کاتژمێر پێش ئێستا