بافڵ جەلال تاڵەبانى لە عەباس عێراقچییەوە پەیوەندییەکى تەلەفۆنى پێگەیشت

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی،سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی،سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

پووختەی هەواڵەکە

  • بافڵ جەلال تاڵەبانى و عێراقچى بیروڕایان دەربارەی دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد
  • بافڵ جەلال تاڵەبانى و عێراقچى تاوتوێی ڕێگەچارەکانی کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکانی ئێستایان کرد
  • بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری دەکەینەوە
  • بافڵ جەلال تاڵەبانى و عێراقچى پابەندبوونی خۆیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دووپاتکردەوە
  • عەباس عێراقچی بانگێشتى بافڵ تاڵەبانى بۆ تاران کرد


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەباس عێراقچی، وەزیرى دەرەوەی ئێرانەوە پێگەیشت و گفتوگۆیان دەربارەی دوایین پێشهاتە ئەمنی، سیاسی و ئابوورییەکانی ناوچەکە کرد.



ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکی یەکێتی

  • بافڵ تاڵەبانى و عێراقچى جەختیان لە گرنگی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و بەهێزکردنی هەماهەنگی کردەوە
  • هەماهەنگی لە ڕووبەڕووبوونەوەی  ئاڵنکارییە هاوبەشەکان
  • بافڵ تاڵەبانی: جەخت لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان دەکەینەوە
  • پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەموو گەلانی ناوچەکە


نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردووەتەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەباس عێراقچی، جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی، سەقامگیری و بەهێزکردنی هەماهەنگی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە هاوبەشەکاندا کردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان کردەوە وەک کاریگەرترین ڕێگا بەرەو هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان، گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری، پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەموو گەلانی ناوچەکە.

دەستخۆشی لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران

بافڵ جەلال تاڵەبانی، دەستخۆشی لە وەزیری دەرەوەی ئێران کردووە، بۆ هەوڵە بەردەوامە دیپلۆماسیی و بونیادنەرەکانی لە گەڕان بەدوای چارەسەری ئاشتییانە بۆ ململانێکان و سەقامگیرییەکی فراوانتردا.

تاوتوێی پەیوەندییە مێژوویی و ستراتیجییەکانی نێوان یەکێتی و کۆماری ئیسلامی ئێران


هەر لە درێژەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، تاوتوێی پەیوەندییە مێژووییە ستراتیجییەکەی نێوان یەکێتی و کۆماری ئیسلامیی ئێران کراوە و پابەندبوونی خۆیان بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەماهەنگی لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش، دراوسێیەتی باش و سەقامگیریی ناوچەکە دووپاتکردەوە.


 بانگهێشتکردنی سەرۆکی یەکێتی بۆ سەردانی تاران


وەزیری دەرەوەی ئێران، بافڵ جەلال تاڵەبانى بانگێشتی تاران کردووە بەمەبەستی گفتوگۆی زیاتر لەسەر لێکەوتە ئەمنی و ئابوورییەکانی ململانێکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتی.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەزیری دەرەوەی ئێران تاوتوێی دۆخی ناوچەکەیان کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران فاکتەری سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵمان لەگەڵ گەلی ئێران و سەركردایەتیی وڵاتەكەدایە

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا