هەڵزوار میتانى: دوو شەڕڤانى لیواى قامیشلۆ شەهید بوون
پووختەی هەواڵەکە
- شەهیدبوونی دوو شەڕڤانی لیوای قامیشلۆ
- گروپێکی لە یاسا دەرچوو خاڵی پشکنینی هێزەکەیان کردووتە ئامانج
بەهۆى هێرشى چەکدارانى نەناسراو لە ڕیفى قامیشلۆ، دوو شەڕڤانى هێزەکانى لیواى قامیشلۆ شەهید بوون.
هەڵزوار میتانى، بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى سەربازیی ناوچەى ڕۆژهەڵاتى لیواى قامیشلۆ، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، گرووپێکى لە یاسا دەرچوو خاڵى پشکنینى ئەو هێزانەیان لە گوندى تەویل حەرب لە ڕیفى قامیشلۆ کردە ئامانج، بەهۆیەوە دوو شەڕڤانى ئەو هێزانە شەهید بوون و دووانى دیکەش بریندار بوون.
ئۆپراسیۆنی ڕاوەدوونانی هێرشبەرەکان
- دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێک بۆ ڕاوەدوونانی هێرشبەرە تێوەگلاوەکان
- هەوڵدان بۆ ڕووبەڕووکردنەوەی ئەو کەسانە بە یاسا
بەگوێرەى لێدوانەکەى بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى سەربازیی ناوچەى ڕۆژهەڵاتى لیواى قامیشلۆ، هێزەکانیان ئۆپراسیۆنێکیان بۆ ڕاوەدوونانى ئەوانەى لەو هێرشە تێوەگلاون دەستپێکردووە و بەردەوام دەبن تاوەکو ئەنجامدەرانى ئەو کارە ڕووبەڕووى یاسا دەکرێنەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، چەکدارانى ناوچەى ڕۆژهەڵاتى لیواى قامیشلۆ، پێشتر سەربە هەسەدە بوون و لەئێستادا لە لیواى قامیشلۆدان.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
2 کاتژمێر پێش ئێستا