هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەى سەیرانبەن ڕادەگیرێت
پووختەی هەواڵەکە
- بەهۆى پشووى ئێرانەوە دەروازەکە سێ ڕۆژ دادەخرێت
- لە ڕۆژى 15ـى ئابەوە هاتوچۆی گەشیاری و بازرگانیی ئاسایی دەبێتەوە
- سبەى و دوو سبەى لە کۆمارى ئیسلامیى ئێران پشووە و ڕۆژى هەینییش دەروازەکە دادەخرێت
كۆمەڵگەی دەروازەى سنووریى سەیرانبەن ڕایگەیاند، لە سبەى چوارشەممەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەى سنووریى سەیرانبەن ڕادەگیرێت.
دەروازەى سنووریى سەیرانبەن لە ئاگادارینامەیەکدا کە ئاڕاستەى سەرجەم هاونیشتمانییان و گەشتیاران و شۆفێرانی کردووە، دەڵێت، لە ڕۆژى 15ـى ئابەوە هاتوچۆی گەشیاری و بازرگانیی ئاسایی دەبێتەوە و دەروازەکە بەڕووی گەشیاران و شۆفێراندا کراوە دەبێت.
مەریوان کەریم، بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى دەروازەى نێودەوڵەتیى باشماخ بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، سبەى و دوو سبەى لە کۆمارى ئیسلامیى ئێران پشووە و ڕۆژى هەینییش دەروازەکە دادەخرێت و لە ڕۆژى شەممەوە دەکرێتەوە.
- دەروازەی سەیران وەک دەروازەیەکی نافەرمی پۆلێنکراوە
- تاوەکوو ئێستا لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بە فەرمی دانی پێدانەنراوە
- شەش دەروازەی فەرمی لە لایەن حکومەتی عێراقەوە دانیان پێدا نراوە
دەروازەى سنووریى سەیرانبەن، وەک دەروازەیەکى نافەرمی پۆلێنکراوە و تاوەکو ئێستا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بە فەرمی دانی پێدانەنراوە.
دەروازە فەرماییەکانی هەرێمی کوردستان
لە ئێستادا شەش دەروازە لە هەرێمی کوردستان هەن، کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بە فەرمی دانیان پێدانەنراوە و وەک دەروازەی نافەرمی پۆلێنکراون، ئەو دەروازانەش بریتین لە: کێلێ، سەیرانبەن، شوشمێ، پشتە، سەرزیر و سێمالکا.
پێکهێنانی لیژنەی باڵا بۆ دەروازە سنوورەکان
پاش ڕێککەوتنی هەولێر و بەغداد لەسەر جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، هەردوولا بڕیاریانداوە لیژنەیەکی باڵا پێکبهێنن تاوەکو بە مەیدانیی سەردانی ئەو دەروازانە بکەن، کە تاوەکو ئێستا بە "نافەرمی" ماونەتەوە.
بەرزکردنەوەی ڕاپۆرت بۆ ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق
بڕیاریشە، دوای تەواوبوونی سەردانە مەیدانییەکان، لیژنە هاوبەشەکە ڕاپۆرتی کۆتایی و ڕاسپاردەکانی خۆی ئامادە دەکات. ئەم ڕاپۆرتە بە فەرمی بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق. لەوێدا و پاش تاوتوێکردنی لایەنە تەکنیکی و ئەمنییەکان، بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەو دەروازانە دەدرێت کە مەرجی پێویستیان تێدایە بۆ بوون بە دەروازەی فەرمی لە نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێدا.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
کێلێ، سەیرانبەن و پشتە دەبنە فەرمی؟ لیژنەیەکی هاوبەشی هەرێم و عێراق دەستبەکار دەبێت
گومرگی سلێمانی: ئێران بە فەرمی مامەڵە لەگەڵ چوار دەروازەکە دەکات و پێویستە بەغدادیش بیانناسێنێت
2 کاتژمێر پێش ئێستا