سبەی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەچێتە سووریا
پووختەی هەواڵ
- سەردانەکە بۆ تاوتوێکردنی هەماهەنگی دادوەری و گیراوانی داعشە
- بەدواداچوونی پرسی هەماهەنگی دادوەریی نێوان هەردوو وڵات
- دادپەروەری ڕاگوزەر و چۆنیەتی پتەوکردنی شەفافییەت
- بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پرسەکانی هاوبەشی نێوان بەغداد و دیمەشق
زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8، بۆ بەدواداچوونی پرسی هەماهەنگی دادوەریی و دۆسیەی گیراوانی داعش، سبەى پێنجشەممە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بەسەرپەرشتی شاندێکی دادی، دەچێتە سووریا.
هەواڵی میدیا عێراقییەکان
میدیا عێراقییەکان لەزاری چەند سەرچاوەیەکی باڵاوە بڵاویانکردووەتەوە، فایەق زێدان، لەلایەن مەزهەر وەیس، وەزیری دادی سووریا پێشوازی لێدەکرێت و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا کۆدەبێتەوە.
باس لەوەشکراوە، سەردانەکە بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی دادوەری و یاسایی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتە.
دیاترین ئەو پرسنانەی تاوتوێ دەکرێت
ئاماژە بەوەش کراوە، فایەق زێدان لەگەڵ بەرپرسانی سووریا تاوتوێی زیاترکردنی هەماهەنگی دادوەریی، بەتایبەت لەو پرسانەی کە پەیوەستە بە گیراوانی ڕێکخراوی چەکداریی داعش کە لەمدواییەدا هێنرانە زیندانەکانى عێراق.
پرسەکانی دیکەی سەردانەکە، پەیوەست دەبێت بە دادپەروەری ڕاگوزەر و چۆنیەتی پتەوکردنی شەفافییەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پرسەکانی هاوبەشی نێوان بەغداد و دیمەشق.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
فایەق زەیدان سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ ئەردۆغان کۆبووەوە
مەسعود بارزانى و فایەق زێدان باسی بەربژێری سەرۆککۆمار و شایستەی لایەنەکان و دادگایان کردووە
ئیبراهیم کاڵن لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا