لە تورکیا فڕۆکەیەکی ئێف-16 کەوتەخوارەوە

عەدنان ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە

  • فڕۆکەوانەکەی توانیوویەتی خۆی ڕزگار بکات
  • فرۆکەکە لە کاتی ڕاهێناندا بووە

لە تورکیا فڕۆکەیەکی جۆری ئێف-16 کەوتەخوارەوە و وەزارەتی بەرگریی تورکیاش دەڵێت، فڕۆکەوانەکە توانیویەتی خۆی ڕزگار بکات.


وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لە سنووری شاری یاڵۆڤا، فڕۆکەیەکی ئێف-16 لە کاتی ڕاهێناندا، کەوتووەتە خوارەوە و تێکشکاوە.
 

فڕۆکەوانەکە بە پەڕەشووت خۆی ڕزگار کردووە


بەگوێرەی ڕاگەێنراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، فڕۆکەوانەکە پێش تێکشکانی فڕۆکەکە و تەقینەوەی، خۆی فڕێداوە و بە پەڕەشووتەکەی خۆی ڕزگار کردووە.


 لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە


وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە، لێکۆڵینەوەکان لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکە و تێکشکانی فڕۆکەکە دەستیپێکردووە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

کاتسا؛ ئەو تەوقە ئەمریکییەی پێنج ساڵە ملی تورکیای گرتووە

لە ڕۆژئاوای تورکیا فڕۆکەیەکی F-16 کەوتە خوارەوە

عەدنان ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا