زەیدی: 30ـى ئەیلوول دوایین وادەی کشانەوەی هاوپەیمانانە

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق

پووختەی هەواڵ

  • زەیدی: هیچ پاشگەزبوونەوەیەک لە وادەى کشانەوەی هاوپەیمانان نییە
  • زەیدی داوای دانانی پلانێکی تۆکمە دەکات بۆ پاراستنی دۆخی ئەمنی

عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، 30 ئەیلوول دوایین وادەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانە و هیچ پاشگەزبوونەوەیەک لەو وادەیە نییە، داوا لە هێزە ئەمنییەکانیش دەکات، پلانێکی ئەمنیی تۆکمە بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوخۆی و سەروەری عێراق دابنێن.


عەلى زەیدى ئەم قسانەى ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقدا کرد.

لێدوانی گوتەبێژی هێزە چەکدارەکان

  • لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە لەسەر دۆخی ئەمنی و دوایین پێشهاتەکان
  • گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی عێراق
  • جیگیرکردن و چەسپاندنی پایەکانی ئارامی و سەقامگیری
  • بەهێزکردنی سەروەریی یاسا
  • پەرەپێدانی دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان
  • بەهێزکردنی متمانەی هاوڵاتیان بە دامەزراوەکانی دەوڵەت


سەباح نوعمان، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکان کراوە، جەخت لە گرنگیی گرتنەبەری هەنگاوی پێویست کراوەتەوە، بۆ پاراستنی بەرژوەندییە باڵاکانی عێراق و جێگیرکردنی پایەکانی ئارامی و سەقامگیری.

بە گوتەی سەباح نوعمان، زەیدی لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لە پێویستی بە هێزکردنی سەروەری یاسا، پەرەپێدانی دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان و بەرقەرارکردنی سەقامگیریی ئابووری و کۆمەڵایەتی کردووەتەوە، کە گرەنتی پاراستنی شکۆی دەوڵەت و بەهێزبوونی متمانەی هاوڵاتییان بە دامەزراوە فەرمییەکان دەکات.


 وادەی کشانەوەی هاوپەیمانان


سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان، عەلی زەیدی لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندووە، 30 ئەیلوولی داهاتوو دوایین وادەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و هیچ پاشگەزبوونەوەیەک لەو وادەیە نییە.

سەباح نوعمان ئاشکرای دەکات، زەیدى، لە کۆبوونەوەکەدا داوایکردووە بەرزترین ئاستیی پلانی ئەمنی جێبەجێ بکرێت، لەپێناو پشتیوانیکردنی پلانی ئەمنی و پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی ناوخۆی و گرەنتیکردنی سەروەریی نیشتمانی.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

حکومەتی عێراق: تاوەکو 30ی ئەیلوول دەبێت چەک لەدەستی دەوڵەتدا بێت

بزووتنەوەی نوجەبا: کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەت هێزەکانی مقاوەمە ناگرێتەوە

عەلی زەیدی داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی دەکات

عەلی زەیدی و گرووپە چەکدارەکان؛ کاتژمێری سفر بۆ ڕووبەڕووبوونەوە نزیکدەبێتەوە

عەلی زەیدی و چوارچێوەی هەماهەنگی؛ یەکدەنگی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

عەلی زەیدی: هێرشە درۆنییەکەی سەر هەولێر هەوڵێکی تاوانکارییە و چاوپۆشی لێناکەین

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا