کێشەی کەمی دەرمان لە سلێمانی ژیانی هەزاران نەخۆش دەخاتە مەترسییەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- بۆ ماوەی 4 مانگی لەسەریەک دابینکردنی دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی ڕاگیراوە.
- کۆمپانیاکانی دەرمان زیاتر لە 50 ملیار دینار قەرزیان لای وەزارەتی داراییە.
- بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا هۆشداری دەدات لە ڕاگرتنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان.
- کۆگاکانی دەرمان لە شارەکە بەتەواوی خاڵی بوونەتەوە و وەزارەتی دارایی وەڵامیان ناداتەوە.
پەیامنێری کەناڵ8 بەدواداجوونی کردووە کە چەقۆ گەیشتووەتە سەر ئێسقان و ژیانی هەزاران نەخۆش لە سلێمانی لەبەردەم مەترسیی مەرگدایە. بۆ 4 مانگی لەسەریەک دەرمان ناگاتە نەخۆشخانەکان و کۆگاکان خاڵی بوونەتەوە، ئەمەش وایکردووە بەرپرسانی تەندروستی هۆشداری بدەن لە ئەگەری داخستنی دەرگای بەشێک لە نەخۆشخانەکان بەڕووی هاونیشتمانییاندا.
کێشەی کۆمپانیاکان و وەزارەتی دارایی:
- بۆ ماوەی 4 مانگی ڕابردوو کۆمپانیاکانی دەرمان هیچ پێداویستییەکی پزیشکییان بۆ سنووری سلێمانی دابین نەکردووە.
- بڕی قەرزە کەڵەکەبووەکانی تێچووی دەرمان لای وەزارەتی دارایی گەیشتووەتە زیاتر لە 50 ملیار دینار.
- وەزارەتی دارایی تاوەکو ئێستا ئامادە نییە شایستە داراییەکانی ئەو کۆمپانیایانە خەرج بکات.
هۆشدارییەکانی کەرتی تەندروستی:
یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، ڕایگەیاندووە، ئەگەر لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشەکە چارەسەر نەکرێت، بەهۆی نەبوونی دەرمان ناچار دەبن بەشێک لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان ڕابگرن. هەروەها مازن فریا، بەڕێوەبەری کۆگاکانی دەرمان لە سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، هەموو داواکارییەکانیان بۆ خەرجکردنی پارەی پێویست بێ وەڵام ماوەتەوە، ئەمەش وایکردووە شادەماری تەندروستیی شارەکە کە کۆگاکانە بەتەواوی پەکبکەوێت و قەرزێکی زۆر لەسەر کەرتی تەندروستی کەڵەکە ببێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/206678
3 کاتژمێر پێش ئێستا