سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق گەیشتە سووریا
کیژان مەحمود 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پوختەى هەواڵەکە
- سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، بە سەرپەرشتی شاندێکی دادیی گەیشتە سووریا
- لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە بەدواداچوون بۆ پرسی هەماهەنگی دادوەریی و دۆسیەی گیراوانی داعش دەکات.
- سەردانەکە بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی دادوەری و یاسایی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13ـى ئابى 2026، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق گەیشتە سووریا و لە لایەن مەزهەر وەیس، وەزیری دادی سووریا پێشوازی لێکرا و بڕیارە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغى ڕاگوزەر، کۆببێتەوە.
ئامانجى سەردانەکە
- سەردانەکە بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی دادوەری و یاسایی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتە.
- فایەق زێدان لەگەڵ بەرپرسانی سووریا تاوتوێی زیاترکردنی هەماهەنگی دادوەریی، بەتایبەت لەوپرسانەی کە پەیوەستە بە گیراوانی ڕێکخراوی چەکداریی داعش کە لەمدواییەدا هێنرانە زیندانە عێراقییەکان، دەکات
- پرسەکانی دیکەی سەردانەکە پەیوەست دەبێت بە چۆنیەتی پتەوکردنی شەفافییەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پرسەکانی هاوبەشی نێوان بەغداد و دیمەشق.
پێشتر و لە 29ـی حوزەیراندا وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی کۆبوونەوە و جەختیانکردەوە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندی دوو قۆڵی و هەماهەنگی هاوبەش لەبوارە جیاوازەکان بەوجۆرەی خزمەت بەبەرژوەندی هەردوولا دەگەیێنێت و لیژنەیەکیش پێکهێنرا بۆ جێبەجێکردنی دەرئەنجامەکانی هەماهەنگی هاوبەشی نێوانیان.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/225363
کیژان مەحمود
1 کاتژمێر پێش ئێستا