بەهۆى ڕووداوێکى هاتوچۆ لەکاتى نۆرەگرتن لە بەنزینخانەیەک دوو کەس گیانیانلەدەستدا
دانیار فاروق 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پوختەى هەواڵەکە
- ڕووداوێکى هاتوچۆ لە بەنزینخانەیەکى سەر ڕێگەى دهۆک-موسڵ، دوو هاونیشتمانی گیانیانلەدەستدا.
- یەکێک لە قوربانییەکان ئەفسەرێکى هاتوچۆى دهۆکە.
- ڕووداوەکە لەکاتى نۆرەگرتن بووە لە بەنزینخانیەک کە بەنزینى پاڵپشتیکراوى حکومەتى عێراقى لێدەفرۆشرێت.
عومران یوسف، پەیامنێرى کەناڵ8، لە شارى دهۆک، ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى، 14تى ئابى 2026، بەهۆی روداوێکی هاتوچۆ لە ناو بەنزینخانەیەک لە سەر رێگەی دهۆک موسڵ کە یەکێکە لەو بەنزینخانانەی بەنزینی نرخی پاڵپشتی کراوی حکومەتی عێراق 450 دیناری دەفرۆشن چوار هاونیشتمانی بوونە قوربانی، کە یەکێکیان ئەفسەرێکى هاتوچۆى دهۆکە بەناوى ڕائید زوهێر سلێمان و ئەوەى دیکە ناوى یوسف ئیسماعیل.
ڕووداوەکە چوار هاونیشتمانى کردە قوربانى
- بەهۆی روداوەکە دوو هاونیشتمانی گیانیان لە دەستداوە و دوانیش بریندان.
- یەکێک لەو هاونیشتمانیانەی گیانی لەدەستداوە، ئەفسەرێکە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک بەناوی ڕائید زوهێر سلێمان.
- بەنزینخانەکە بەنزینی نرخی پاڵپشتی کراوی حکومەتی عێراق 450 دیناری دەفرۆشێت.
ئەوە لە کاتێکدایە، ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە بەنزینخانەکان یان لە سەرەی بەنزیندا بەهۆی قەرەباڵغی و جووڵەی بەردەوامی ئۆتۆمبێلەکانەوە لە مەترسیدارترین جۆری ڕووداوەکانن، چونکە مەترسی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەیان هەیە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
دانیار فاروق
1 کاتژمێر پێش ئێستا