وەزیرى نەوت: ڕۆژانە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەدەکەین

ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
باسم محەممەد خزەیر، وەزیرى نەوتى عێراق
باسم محەممەد خزەیر، وەزیرى نەوتى عێراق

پوختەى هەواڵەکە

  • وەزیرى نەوتى عێراق: ئێستا ئاستى هەناردەکردنى نەوتى عێراق گەیشتووەتە دوو ملیۆن بەرمیلى ڕۆژانە.
  • لە مانگى تەمموز 49 ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەناردەکراوە.
  • وەزارەتى نەوتى عێراق لە هەوڵدایە بۆ زیادکردنى بڕى نەوتى هەناردەکراو.

ئەمڕۆ هەینى، 14ـى ئابى 2026، باسم محەممەد خزەیر، وەزیرى نەوتى عێراق، لە ڕێوڕەسمى کردنەوەى دامەزراوەیەکى وزە لە پارێزگاى بەسرە باسى لە دۆخى هەناردەکردنى نەوت کرد و گوتى، لە سەرەتاى ئەم مانگەوە ڕۆژانە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکەن، چوار کەشتى نەوتى عێراق دەگوازنەوە، لە مانگى تەمووز 49 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.


پلانى داهاتووى وەزارەتى نەوت

  • سیاسەتى ئێستاى حکومەت ئەوەیە کە سەرچاوەکانى هەناردەکردن زیادبکات.
  • حکومەتى فیدڕاڵ گرێبەستى لەگەڵ کۆمپانیاى شیفرۆن و کۆمپانیایەکى ئیماراتى کردووە بۆ دروستکردنى هێڵێک لە بەسرەوە بۆ پیشخابور.
  • دروستکردنى هێڵێک لە حەدیسەوە بۆ بانیاس.
  • سودى ئەم هێڵانەى گواستنەوەى نەوت سەرچاوەکانى هەناردەکردن زیاد دەکات
  • دەبێتە هۆى ئاسان گواستنەوەى نەوتى خاو بۆ پاڵاوگەکان.
  • باسم محەممەد خزەیر: نەوت پشکى سەرەکى لە داهاتى عێراق پێکدەهێنێت و دەگاتە 85%.

ئەوە لە کاتێکدایە، بەهۆى جەنگى ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران شەش مانگى یەکەمى ئەمساڵ بۆ هەناردەى نەوتى عێراق زۆر خراپو بوو بە جۆرێک ئاستى هەناردەکردن نزیک بووەوە لە خاڵى سفر، ئێستا ئاستى هەناردەکردن دوو ملیۆن بەرمیلى ڕۆژانەیە و پێش جەنگەکە رۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن نەوتى هەناردە دەکرد.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/221551

https://channel8.com/kurdish/news/219820

ئارام قەرەداغی

1 کاتژمێر پێش ئێستا