پێنج ساڵ بەسەر گەڕانەوەی تاڵيبان بۆ ئەفغانستان تێدەپەڕێت
پووختەی هەواڵەکە:
- دوای 20 ساڵ لە جەنگ تاڵیبات گەڕایەوە بۆ دەسەڵات
- چالاکييەکانی ژيانی ڕۆژانە لە ئەفغانستان سنووردار کراون
- لە ئەفغانستان ژنان لە خوێندن و شوێنە گشتييەکان بێبەشکراون
پێنج ساڵ بەسەر گەڕانەوەی تاڵيبان بۆ ئەفغانستان تێدەپەڕێت، دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە ستايشی ئازادی و ئاسايشی وڵاتەکەيان دەکەن، بەڵام چالاکوانانان دەڵێن "هەموو بوارەکانی ژيانی ڕۆژانە سنووردار کراون".
ساڵی 2021 دوای 20 ساڵ لە جەنگ، ئەمريکا و هاوپەيمانەکانی بڕياری کشانەوەياندا لە ئەفغانستان، 15ـی ئابی ئەو ساڵە بزووتنەوەکە گەڕايەوە بۆ سەر دەسەڵات و حکومەتی ڕووخاند.
ئاهەنگێڕان بەو بۆنەیەوە
- نمایشی سەربازیی بە شەقامەکانی کابوڵی پایتەخت
- حکومەتی ئەفغانستان داوای دانبەخۆدا گرتن دەکات لە خەڵک
ئەفغانستان ئاهەنگی ئەو ڕۆژە دەگێڕێت و بەشێک لە شەقامەکان بە ئاڵا و دروشم ڕازێنراونەتەوە و ئۆتۆمبيلە سەربازييەکان بەناو شەقامەکانی کابوڵی پايتەختدا نمايش دەکەن.
زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان لەم مانگەدا ڕایگەیاند، دەسەڵاتداران خەریکی دانانی بناغەکانی ئابوورین و پێويستە خەڵک سەبر و خۆڕاگریی هەبێت.
ئەوە لەکاتێکدايە، دوای پێنج ساڵ حوکمڕانیی تاڵيبانی ئەفغانستان لە دۆخێکی خراپی ئابووريدايە و دانيشتووانەکەی سەرباری نەبوونی ئازادی و سنووردارکردنەکان بەدەست بێکاری و کەمیی داهاتەوە دەناڵێنن.
بێبەشبوونی ژنان و کچان لە خوێندن و هاتووچۆ
ژنان پشکی شێريان بەرکەتووە لە کۆت و بەندەکانی سەر هاوڵاتيياندا، ئامادەبوونيان لە پارک و زۆرينەی شوێنە گشتييەکاندا قەدەغەکراوە و خوێندن بۆ کچانی سەروو 12 ساڵ ناياساييە.
لەسەر ئاستی پەيوەندييە نێودەوڵەتييەکانیش، حکومەتی تاڵيبان هەوڵی بەهێزکردنی پەيوەندييەکانی دەدات لەگەڵ چەندين وڵات بە وڵاتانی ئەورووپاشەوە، تاوەکو ئێستا تەنيا ڕووسيا دانی بە حکومەتەکەيدا ناوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
بەرنامەی خۆراکی جیهانی: بەدخۆراکی لە ئەفغانستان لە ئاستێکی مەترسیداردایە
لە هێرشێکی ئاسمانیی پاکستان بۆ سەر ئەفغانستان 25 چەکدار و 36 سڤیل کوژراون
2 کاتژمێر پێش ئێستا