ئامادەکارییەکان بۆ بودجەی 2027ی عێراق دەستیپێکردووە و نرخەکان دیارینەکراون

ئارا ئیبراهیم 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئامادەکارییەکان بۆ بودجەی 2027ی عێراق دەستیپێکردووە و نرخەکان دیارینەکراون
ئامادەکارییەکان بۆ بودجەی 2027ی عێراق دەستیپێکردووە و نرخەکان دیارینەکراون

پووختەی هەواڵەکە:

  • حکومەتی عێراق دەیەوێت بودجەی 2027 لە بودجەی بڕگەوە بگۆڕێت بۆ بودجەی پڕۆگرام و ئەدا.
  • تاوەکو ئێستا هیچ نرخێکی فەرمی بۆ یەک بەرمیل نەوت لە ناو ڕەشنووسی بودجەکەدا دیارینەکراوە.
  • هیچ هەوڵێکی فەرمی بۆ گۆڕینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار لە بودجەی داهاتوودا لە ئارادا نییە.
  • پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی مانگی 9 یاخود سەرەتای مانگی 10 پڕۆژەیاساکە بگاتە ئەنجوومەنی نوێنەران.

زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8 ئاماژە بە گۆڕانکاریی لە شێوازی داڕشتنی بودجەی داهاتووی عێراق دەکات بۆ سیستمی "ئەدا و پڕۆژە". حکومەت داوای لە پەرلەمان کردووە دەستکاری هێڵە گشتییەکانی بودجەکە نەکەن بۆ ئەوەی وەزارەتەکان تەنیا بودجە بۆ ئەو کارانە وەربگرن کە دەتوانن لە ماوەی ساڵێکدا جێبەجێی بکەن. ئەم گۆڕانکارییە ئامانجی کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکان و ڕێکخستنەوەی داهاتەکانە لە چوارچێوەی توانای دارایی وڵاتدا.


ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند:

  • هێشتا هێڵە ستراتیجییەکانی بودجەی 2027 و نرخی نەوت لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دیارینەکراون.
  • لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران و پارێزگاری بانکی ناوەندی، جەختکراوەتەوە کە کاتی پێویست لەبەردەستە بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسەکە.
  • هیچ بڕیارێکی فەرمی نییە بۆ دابەزاندنی بەهای دینار و گەڕانەوە بۆ نرخی 145 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک.
  • وەزارەتی دارایی خەریکی تاوتوێکردنی پلانەکانی وەزارەتەکانە بۆ ئەوەی خەرجییەکان بەپێی کارە لەپێشینەکان دابەش بکرێن.

بارودۆخی دارایی و ئابووریی عێراق:

حکومەتی عێراق ئامانجیەتی پڕۆژەیاسای بودجە پێش کۆتایی ساڵ پەسەند بکرێت بۆ ئەوەی لە سەرەتای ساڵی نوێوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. هەرچەندە پێشتر لە بودجەی سێ ساڵەدا نرخی نەوت بە 70 دۆلار چەسپێندرابوو، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە بودجەی 2027دا بۆ 60 بۆ 65 دۆلار کەمبکرێتەوە. لە هەمان کاتدا ڕێژەی هەڵاوسان لە عێراق لە 3.1%ـەوە بۆ 4.3% بەرزبووەتەوە، ئەمەش وایکردووە حکومەت لە هەر گۆڕانکارییەک لە بەهای دیناردا بە وریایی مامەڵە بکات بۆ ڕێگری لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکان.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

بودجەی 2027ی عێراق؛ کورتهێنانێکی 100 تریلیۆن دیناری و مەترسییەکانی سەر نەوت

هەوڵەکانی وەرگرتنەوەی 50 ملیار دۆلار لە بەرپرسە گەندەڵەکانی عێراق

بۆچی دینار نەگەڕایەوە بۆ سەردەمی زێڕینی خۆی؟ (1968 – 1979)

ئارا ئیبراهیم

2 کاتژمێر پێش ئێستا