سروە محەممەد: لەم هەفتەیەدا بەغداد مووچەى مانگى تەمموز ڕەوانە دەکات
پووختەی هەواڵەکە:
- سروە محەممەد: هەرکات داهات لە بەغداد کۆبکرێتەوە مووچەى هەرێمى کوردستان دەنێردرێت
- بۆ ناردنی مووچەی مانگی تەمموز کورتهێنان هەیە
- لە ئێستادا بەغداد چاوەڕێی کۆکردنەوەی داهاتی نانەوتییە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێناکە
ئەندامکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دەڵێت، لەم هەفتەیەدا مووچەى مانگى تەمموزى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان ڕەوانە بکرێت.
لێدوانی سروە محەممەد بۆ کەناڵ8
سروە محەممەد، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، بۆ ناردنى مووچەى مانگى تەمموزى هەرێمى کوردستان، کورتهێنان هەیە، لەئێستادا بەغداد چاوەڕێى کۆکردنەوەى داهاتى نانەوتییە، بۆ ئەوەى کورتهێنانەکەى پێ پڕ بکاتەوە و مووچەکە ڕەوانە بکات.
بەدواداچوونەکانی کەناڵ8
- هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتیش نەنێرێت عێراق 120 ملیارەکە مەقاسە دەکات
- حکومەتی عێراق 750 ملیاری لەبەردەستدایە بۆ ناردنی مووچە
ئەوەشى دووپاتکردەوە، هەرێمى کوردستان 120 ملیار دینارى داهاتى نانەوتیی بنێرێت یاخود نا، حکومەتى فیدڕاڵى مووچە دەنێرێت و 120 ملیار دینارەکە مەقاسە دەکات.
بەگوێرەى بەدواداچوونى کەناڵ8، حکومەتى عێراق 750 ملیار دینارى لەبەردەستدایە بۆ ناردنى مووچەى هەرێمى کوردستان و چاوەڕێى ئەوەیە داهاتەکەى کۆبکاتەوە و مووچەى هەرێمى کوردستان بنێرێت.
چاوەڕواندەکرێت بە هەمان میکانیزمی مانگی ڕابردوو مووچە دابەش بکرێت
15ـى تەمموزى 2026، وەزارەتى دارایی دەستى بە دابەشکردنى مووچەى مانگى حوزەیران کرد و لە ماوەى سێ ڕۆژدا مووچەى دابەشکرد، چاوەڕوان دەکرێت بۆ ئەم مانگەش، بە هەمان میکانیزم مووچەى مانگى تەمموز دابەش بکات.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
بڕیاری خەرجکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان لە بەغدادەوە دەدرێت
سەدان خانەنشینی سەربازی مووچە کەڵەکەبووەکانیان لەگەڵ مووچەی مانگی تەمموز وەردەگرن
پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بە تێچووی 94 ملیار دینار کارادەکرێتەوە
کەناڵ8 ووردەکارى زیادکردنى مووچەى کەسوکارى شەهیدان ئاشکرا دەکات
3 کاتژمێر پێش ئێستا