سەدان خانەنشینی سەربازی مووچە کەڵەکەبووەکانیان لەگەڵ مووچەی مانگی تەمموز وەردەگرن
پووختەی هەواڵەکە:
- سەدان خانەنشینی سەربازی بێجگە لە مووچەی مانگی تەمموز، مووچە وەرنەگیراوەکانی مانگانی ڕابردووش وەردەگرن.
- خەرجکردنی مووچە کەڵەکەبووەکان ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە دۆسیەکانیان لە وەزارەتی پێشمەرگەوە گواستراوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی.
- بڕیاری خەرجکردنی مووچەکان لە یەک مانگەوە تاوەکو چوار مانگ دەبێت و بەپێی توانای دارایی بەردەوام دەبێت.
- ئەو خانەنشینانەی ناویان لە سیستمی پەیرۆڵی مانگی ئابدا تۆمار کراوە، مانگی داهاتوو مووچەکانیان بۆ خەرج دەکرێت.
زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8 کە ئاماژە بە کۆتاییهاتنی چاوەڕوانی سەدان خانەنشینی سەربازی دەکات بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان. بڕیارە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت، ئەو مووچە فەوتاوانەشیان بۆ خەرج بکرێت کە بەهۆی کێشەی کارگێڕی و گواستنەوەی دۆسیەکانیان لە مانگەکانی ڕابردوودا نەیانخوێندبووەوە. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی لەسەر پاکتاوکردنی قۆناغ بە قۆناغی مووچە کەڵەکەبووەکان دەربڕیوە.
بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینانی سەربازی لە سلێمانی ڕایگەیاند:
- هۆکاری وەرنەگرتنی مووچەی بەشێک لە خانەنشینان بۆ دواکەوتنی گواستنەوەی دۆسیەکانیان بووە لە وەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی دارایی.
- هەندێک لەو خانەنشینانە یەک مووچە و هەندێکی تریان تاوەکو چوار مووچەیان لای حکومەتە و بەپێی پارەی بەردەست بۆیان خەرج دەکرێت.
- پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە کەڵەکەبووەکان بەردەوام دەبێت تاوەکو ئەو کاتەی هیچ بڕە پارەیەکی پاشەکەوتکراوی ئەو خانەنشینانە لای حکومەت نامێنێت.
- ئەو کەسانەی هێشتا دۆسیەکانیان تەواو نەکراوە، ناتوانن ئەم مانگە مووچە وەربگرن و دەکەوێتە مانگەکانی داهاتوو.
تەمویلی مووچە و ڕێکارە داراییەکان:
چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا بەغداد تەمویلی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆران ڕەوانە بکات. وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاسانکاری بۆ ئەم پڕۆسەیە کردووە بۆ ئەوەی خانەنشینانی سەربازی بتوانن شایستەکانیان وەربگرن. ئەو خانەنشینانەی کە ناویان لە سیستمی پەیرۆڵی مانگی ئابدا جێگیر کراوە، مانگی داهاتوو بەپێی توانای دارایی مووچە کەڵەکەبووەکانیان بۆ خەرج دەکرێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
وادەی کۆتایی وەرگرتنی کارتی بانکی بۆ خانەنشینان ڕاگەیەندرا
ڕێکاری نوێ بۆ خانەنشینان؛ لە ماوەی مانگێکدا دۆسیەکان دەخرێنە سیستمی پەیڕۆڵ
بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى خانەنشینان: ساڵى داهاتوو عێراق 12 مووچەى خانەنشینى خەرج دەکات
2 کاتژمێر پێش ئێستا