دەستەى دەستپاکیى عێراق دەستبەسەرداگرتنى زێڕ و پارەى دیکەى ڕاگەیاند

ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
دەستبەسەراگرتنی نۆ ملیار دینار و حەوت قاڵب زێر لە ماڵى خالید غەزاى، بریکارى وەزارەتى کارەبای عێراق
دەستبەسەراگرتنی نۆ ملیار دینار و حەوت قاڵب زێر لە ماڵى خالید غەزاى، بریکارى وەزارەتى کارەبای عێراق

پووختەی هەواڵەکە:

  • دەستەى دەستپاکى: نۆ ملیار دینار و حەوت قاڵب زێڕ لە ماڵى بریکارى وەزارەتى کارەبا دەستی بەسەرداگیرا
  • ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کارەبا لەسەردەمی ڕژێمی پێشووەوە ئەرکی هەیە لە کەرتی کارەبای عێراق

دەستەى دەستپاکیى فیدراڵى ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر نۆ ملیار دینار و حەوت قاڵب زێر لە ماڵى خالید غەزاى، بریکارى وەزارەتى کارەبای عێراقدا گرتووە.


وردەکاری پارە و زێڕە دەستبەسەراگیراوەکە


لە ڕاگەیێنراوێکى دەستەى دەستپاکیى فیدراڵى هاتووە، ئەو بڕە پارانەى لەماڵى بریکارى وەزارەتى کارەبا بۆ کاروبارى گواستنەوە و دابەشکردن دەستى بەسەردا گیراوە، بریتییە لە پێنج ملیۆن و 839هەزار دۆلارى ئەمریکى و یەک ملیار و 175ملیۆن دینارى عێراقى کە بە هەردوو جۆرى دینار و دۆلار دەکاتە نزیکەى نۆ ملیار دینارى عێراقى.

دەستەى دەستپاکى ئەوەش دەخاتەڕوو، هەر لەماڵى ناوبراودا دەست بەسەر حەوت قاڵب زێڕدا گیراوە.

بەشێک لە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکەی خالید غەزای عەتییە

  • لە هەینی ڕابردووەوە ئەو بەرپرسەی کارەبا دەستگیر کراوە
  • نوێنەری وەزارەتی کارەبا بووە لە لیژنە دەرەکییەکاندا
  • بەرپرسی تیمی عێراق بووە بۆ قەرزی پەرەپێدانی ئەڵمانی


ڕۆژی هەینیى ڕابردوو، هێزێکی تایبەتی سەر بە دەستەی دەستپاکیی عێراق، خالید غەزای عەتییە، بریکاری وەزارەتی کارەبای عێراقی بۆ کاروباری گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا، بەتۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەی گەندەڵی دەستگیرکرد و ڕەوانەی لێکۆڵینەوە کرا.

ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی بەرپرسەکەی وەزارەتی کارەبا



جگە لە پۆستە حکومییەکان، خالید غەزای وەک نوێنەری وەزارەتی کارەبا لە لیژنە دەرەکییەکاندا بەشداریی کردووە، بەرپرسی تیمی عێراق بووە بۆ قەرزی پەرەپێدانی ئەڵمانی و وەک جێگری سەرۆکی قەرزی فریاگوزاریی بانکی نێودەوڵەتیش کاری کردووە، هاوکات تەنیا کەسی ڕێگەپێدراوی وەزارەت بووە بۆ سەرپەرشتیکردنی کارەبای پارێزگای ئەنبار.

خالید غەزای عەتییە مێژوویەکی درێژی هەیە لە وەزارەتی کارەبا



خالید غەزای عەتییە، مێژوویەکی درێژی لە وەزارەتی کارەبای عێراقدا هەبووە و لە ساڵی 1999ـەوە و لە سەردەمی ڕژێمی پێشوو تاوەکو دەستگیرکردنى، 8 بەرپرسیارێتیی جیاوازی لەناو وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیاکانی دابەشکردنی کارەبای باکوور و ناوەڕاستی عێراقدا وەرگرتووە، کە دوواین پلەی لە ناو وەزارەتدا بریکاری وەزیر بووە بۆ کاروباری گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

بریکاری وەزارەتی کارەبای عێراق بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا

ئەو بەرپرسانەى لەهەولێر بەتۆمەتى گەندەڵى دەستگیرکران ئۆتۆمبێلەکانیان گواسترایەوە بۆ غداد

عەلی زەیدی: ڕێکاری توند دژی گەندەڵیی دەروازە سنوورییەکان دەگرێتەبەر

حەیدەر عەبودی: هەڵمەتی دەستگیرکردنی گەندەڵکاران بە سەرۆکایەتی زەیدی بەردەوامە

ئارام قەرەداغی

1 کاتژمێر پێش ئێستا