وەزارەتی نەوت: ڕۆژانە 5 ملیۆن لیتر بەنزین لە بەسرە بەرهەم دەهێنرێت
پووختەی هەواڵەکە:
- بەنزینەکە لە پرۆسەی دووپارە پاڵاوتنەوەی نەوتی قورس بەرهەمدەهێنرێت
- پرۆژەکە لە لایەک کۆمپانیایەکی ژاپۆنییەوە جێبەجێکراوە
- کاریگەریی بەرچاوی بووە لە کەمکردنەوەی هاوردەکردنی بەنزین
وەزارەتی نەوتى عێراق، ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆژەی دووبارە پاڵاوتنەوەى نەوتى قورس کە بە (FCC) ناسراوە، لە پاڵاوگەی بەسرە ڕۆژانە چوار بۆ پێنج ملیۆن لیتر بەنزینی ئۆکتان بەرز و 10 ملیۆن لیتر زەیتى گاز بەرهەمدەهێنرێت.
سەلیم روکابی، گوتەبێژی وەزارەتى نەوتى عێراق، بە میدیاى فەرمى عێراقى راگەیاندووە، پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای (JGCـ)ـی ژاپۆنییەوە جێبەجێ کراوە و پڕۆژەیەکى ستراتیجییە بۆ کەمکردنەوەی هاوردەکردنى بەنزین و پڕکردنەوە و دابینکردنى پێداویستی ناوخۆ
لە بارەی وەبەرهێنانی گازی سروشتییەوە
- ڕێگەگرتن لە سووتان و بەفیڕۆچوونی گازی سروشتی هاوەڵ
- پلانی حکومەت بۆ ساڵی 2029 بۆ بنەبڕکردنی سووتانی گازی سرووشتی
لە بارەی وەبەرهێنانی گازى سرووشتى و ڕێگەگرتن لە سووتانى ئەو گازە، سەلیم ڕوکابى، ڕوونیکردووەتەوە، حکومەت پلانی هەیە تاوەکو کۆتایی ساڵى 2029، سووتاندنی گاز بە تەواوی بنەبڕ بکات، چەند پڕۆژەیەکی وەک گازی بەسرە 400 ملیۆن پێ سێجا و حەلفایە 300 ملیۆن پێ سێجا کەوتوونەتە کار.
پەنابردن بۆ ڕێگەی جێگرەوە بۆ هەناردەکردنی نەوت
لەبارەى هەناردەی نەوت لەو دۆخە دژوارەى ناوچەکە ڕووبەڕووی بووەتەوە ئاماژەی بەوەکرد، عێراق پەنای بۆ ڕێگەى جێگرەوە بردووە وەک هێڵی عێراق – تورکیا و گواستنەوە بە تانکەرى نەوتی ڕەش و نافتا بۆ ئەوەی پاڵاوگەکان لە کار نەوەستن.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
عێراق نەوتی بەسرە دەباتە کەرکووک بۆ زیادکردنی هەناردەی بۆری جەیهان
گواستنەوەى نەوتى بەسرە بۆ کەرکووک - جەیهان 15 ملیار دۆلاری تێدەچێت
عێراق بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی عەجیل بۆ 300 ملیۆن پێ زیاد دەکات
2 کاتژمێر پێش ئێستا