وەزارەتى بازرگانیی عێراق خەرجکردنی 350 ملیار دینارى شایستەى جووتیارانى ڕاگەیاند

رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە:

  • سبەى لە بەغداد جووتیارانى عێراق و هەرێمى کوردستان خۆپیشاندان دەکەن
  • جووتیارانى عێراق داوا دەکەن تەواوى شایستە داراییەکانیان خەرجبکرێت

زایارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8، جووتیاران بەو بڕەپارەیەى لەلایەن وەزارەتى بارزگانییەوە بۆ شایستە داراییەکانى دیاریکراوە ناڕازین، بڕیارە سبەى سەرجەم جووتیارانى عێراق لە بەغداد خۆپیشاندان لە دژى خەرجنەکردنى شایستە داراییەکانیان ڕێکبخەن.



ئەمڕۆ وەزارەتى بازرگانیی عێراق، گوژمەیەکى نوێى شایستەى دارایی گەنمى جووتیارانى ڕاگەیاند، کە بڕەکەى 350 ملیار دینارە.

لێدوانی بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی

  • تاوەکو ئێستا تەنیا گوژمەی پارەکە ڕاگەیێنراوە
  • هێشتا بە کاتی نەدراوەتە وەزارەتی بازرگانی
  • تاوەکو ئێستا پشکی هەرێمی کوردستان لەو پارەیە دیارینەکراوە



نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەرى سایلۆکانى سلێمانى بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا تەنیا گوژمەى پارەکە ڕاگەیێنراوە و بە کاشى نەدراوەتە وەزارەتى بازرگانى، پشکى هەرێمى کوردستانیش لەو بڕە پارەیە تاوەکو دیارینەکراوە.

بڕیارە سبەی جووتیارانی عێراق و هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان بکەن


دیاریکردنى ئەو بڕە پارەیە لە خواستى جووتیارانى عێراق و هەرێمى کوردستاندا نییە، بڕیارە سبەى جووتیارانى سەرجەم پارێزگاکان ڕوو لە بەغداد بکەن و خۆپیشاندان بۆ داواکردنى شایستەى داراییەکانى فرۆشتنى گەنمەکانیان بکەن.

جووتیارانى عێراق داوا دەکەن تەواوى شایستە داراییەکانیان خەرجبکرێت کە بڕەکەى دەگاتە یەک تریلیۆن دینار.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

بەغداد 400 ملیار دینارى شایستەى گەنمى جووتیاران بۆ 2025 و 2026 قەرزارە

وەزیری بازرگانی: 4.8 ملیۆن تۆن گەنم وەرگیراوە و بەمنزیکانە پارەی جوتیاران خەرج دەکرێت

500 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە؛ ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی وەرگرتنی گەنمە لە جووتیارانی کەرکووک

سروە محەممەد: عەلى زەیدى ڕەزامەندى لەسەر خەرجکردنى پارەى گەنمى جووتیارانی هەرێمی کوردستان داوە

رێبوار حەمەوەیس

2 کاتژمێر پێش ئێستا