سوپای پاسداران ڕەتیدەکاتەوە بە نهێنی لەگەڵ ئەمریکا لە گفتوگۆدا بێت
پووختەی هەواڵەکە:
- سوپای پاسداران: ئەم درۆیەی ترەمپ بە هۆی وەهمەوە تووشی بووە
- گوتەبێژی پاسداران: ئەمریکا زووتر شکست قبوڵ بکات زووتر لە زیانی گەورەتر ڕزگاری دەبێت
- سوپای پاسداران: قسەکەی ترەمپ لە دۆڕان و نائومێدی جەنگەوە سەرچاوەی گرتووە
گوتەبێژی سوپای پاسداران، بانگەشەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای ڕەتکردەوە، کە گوایە ئەمریکا لەڕێگەی کەناڵێکی نهێنییەوە، لەگەڵ بەرپرسانی سوپای پاسداران لە گفتوگۆدایە.
لێدوانی گوتەبێژی سوپای پاسداران
حوسێن موحبی، گوتەبێژی سوپای پاسداران، بە ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی ڕاگەیاند:"هیچ گفتوگۆیەک لە نێوان بەرپرسانی سوپای پاسداران و ئەمریکییەکاندا نییە".
ئەو بەرپرسە ئێرانییە گوتیشی:"ئەم درۆیەی ترەمپ، تەنیا خەیاڵێکە و بەهۆی ئەو وەهمەوە تووشی بووە، کە لە دۆڕان و نائومێدیی جەنگەوە سەرچاوەیان گرتووە."
قسەی دیکەی سوپای پاسداران
- سوپای پاسداران بە ئاشکرا قسە و گفتوگۆی خۆی دەکات
- پێشێلکارییەکانی ئەمریکا گفتوگۆی لەگەڵ ئێراندا نەهێشتووە
موحبی باسی لەوەشکرد، سوپای پاسداران بە ئاشکرا قسەی خۆی دەکات و گفتوگۆ دیپلۆماسییەکان، دەکەونە چوارچێوەی کاری بەشەکانی دیکەی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە، جەختی لەوە کردەوە، بەهۆی پێشێلکارییە دووبارە و بەردەوامەکانی ئەمریکا، لە ئێستادا هیچ گفتوگۆیەکیان لەگەڵ ئەمریکییەکاندا نییە.
"تاکە ڕێگەی بەردەم ترەمپ"
گوتەبێژی پاسداران گوتیشی:"ترەمپ تەنها یەک ڕێگای ڕاستەقینەی لەپێشە، ئەویش قبوڵکردنی شکست و جێبەجێکردنی ئەو مەرجانەیە کە ئێران داوای دەکات" ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەند زووتر شکست قبوڵ بکەن، ئەوەند زووتر وڵاتەکەیان لە زیانی گەورەتر ڕزگار دەکەن.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
سوپای پاسداران: درۆنێکی MQ9ی ئەمریکیمان خستە خوارەوە
سوپای پاسداران: ئۆپراسیۆنەکانمان بۆ ناو خاکی دووژمن دەگوازینەوە
سوپای پاسداران: ئەمریکا مەرجەکانمان قبوڵ نەکات هوومرز ناکرێتەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا