هەژمارى من :922 هەزار مووچەخۆر بە کارتى بانکى مووچەى مانگى تەمووز وەردەگرن
پووختەی هەواڵەکە:
- 710 ئامێرەى ئەى تى ئێم بۆ مووچەخۆران دانراوە کە پێویستە 922 ئامێر بێت
- 1,298مووچەخۆر یەک ئامێرى ئەى تى ئێمیان بەردەکەوێت
- هەر هەزار و 298مووچەخۆر ئامێرێکی ئەی تی ئێمی بەردەکەوێت
خشتەى مووچەى مانگى تەمووز بڵاوکرایەوە و رۆژى سێشەممە 18ـى ئاب دەست بەدابەشکردنى دەکرێت، ئەوانەى لەم مانگەدا مووچە بەکارتى بانکى وەردەگرن 922 هەزار مووچەخۆرن.
بەگوێرەى داتا فەرمییەکانى هەژمارى من، زیاتر لە 950 هەزار مووچەخۆر لە هەژمارى من تۆمارکراون، 950 هەزارکارتى بانکى دابەشکراوە و 922 هەزار مووچەخۆر بە کارتى بانکى مووچە وەردەگرن.
دابەشکردنی مووچە لە ڕێگەی ئەتی تی ئێمەوە
- پێویستە بۆ هەر هەزار مووچەخۆر ئەی تی ئێمێک هەبێت
- لە ئێستادا 212 ئەی تی ئێم کەمتر دانراوە لە لایەن بانکەکانەوە
- دروستبوونی قەرەباڵغی لە کاتی ڕاکێشانی پارەی مووچە
ئەو 922 هەزار مووچەخۆرەى هەرێمى کوردستان، لەڕێگەى 710 ئامێرى ئەى تى ئێم مووچەکانیان وەردەگرن، کە هەر هەزارو 298 مووچەخۆر ئامێرێکى ئەى تى ئێمی بەردەکەوێت، لەکاتێکدا پێویستە بۆ هەر هەزار مووچەخۆرێک ئامێرێکى ئەى تى ئێم هەبێت، واتە 212 ئامێرى ئەى تى ئێم کەمتر دانراوە لەلایەن بانکەکانى بەشدار لە پرۆژەى هەژمارى منەوە ئەوەش دەبێتە هۆى دروستبوونى قەرەباڵغى بۆ ڕاکێشانى پارەى مووچە.
ژمارەی فەرمانبەران و مووچەخۆران
فەرمانبەرانى شارستانى 388 هەزار و پێشمەرگە و ئاسایش 238 هەزار و خانەنشینى سەربازى و شارستانى 260 هەزارو خێزان و کەسوکارى شەهیدان 37 هەزارە.
هەروەها لەسەر ئاستى پارێزگاکان بەم شێوەیە دابەشبوون، لە پارێزگاى هەولێر 395 هەزارو لە پارێزگاى سلێمانى 314 هەزارو لەپارێزگاى دهۆک 192 هەزارو لە پارێزگاى هەڵەبجە 21 هەزار و کۆى گشتى 922 هەزار دەکات.
دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بانکی
وەزارەتی دارایی وادەی 31ی ئابی وەک دوا مۆڵەت بۆ مووچەخۆران دیاریکردووە تاوەکو کارتە بانکییەکانی پڕۆژەی هەژماری من وەربگرنەوە، بە گوێرەى بڕیاری حکومەتی فیدراڵی، دوای ئەم وادەیە مووچەی کاش ڕادەگیرێت و مووچەی هەر کەسێک لە ڕێگەی بانکەوە نەبێت لە بەغداوە خەرج ناکرێت.
هەر مووچەخۆرێک تاوەکو کاتی دیاریکراو کارتە بانکییەکەی وەرنەگرێتەوە، مووچەکەی لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە لە بەغدا ڕادەگیرێت.
بەرپرسانی هەژماری من جەخت دەکەنەوە کە دەبێت هەموو مووچەخۆران تاوەکو کۆتایی مانگ کارتەکانیان لەبەردەستدا بێت بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان.
ڕێژەی مووچەخۆرانی تۆمار کراو لە پرۆژەکەدا
تاوەکو ئێستا 96%ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەکەدا تۆمارکراون و بۆ مووچەی مانگی شەش 836 هەزار کەس بە شێوەی دیجیتاڵی مووچەیان وەرگرتووە، بەڵام بۆ مانگى تەمووز 86 هەزار کەسى دیکە لەڕێگەى کارتە بانکییەکەیەوە مووچە وەردەگرێت کە کۆى گشتى دەبێتە 922 هەزار مووچەخۆر.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
وادەی کۆتایی وەرگرتنی کارتی بانکی بۆ خانەنشینان ڕاگەیەندرا
سەدان خانەنشینی سەربازی مووچە کەڵەکەبووەکانیان لەگەڵ مووچەی مانگی تەمموز وەردەگرن
1 کاتژمێر پێش ئێستا