ژینگەى سلێمانى: لە 18 کاتژمێردا سلێمانى زیانى حەوت ملیار دینارى بەرکەوتووە
پووختەی هەواڵەکە:
- ژینگەى سلێمانى: ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە کارەساتبارن زیانى گیانى و مادییان هەبووە.
- ژینگەی سلێمانی: ئێستا ڕێگرى لە سیستمەکانى سەلامەتى پرۆژەکان و شوێنى کار دەکرێت.
- زیانەکانی ژینگە درێژ خایەنەو قەرەبوو ناکرێتەوە.
بەڕێوەبەرى ژینگەى سلێمانى ڕایگەیاند، ئێستا ڕێگرى لە سیستمەکانى سەلامەتى پرۆژەکان و شوێنى کار دەکرێت، داوادەکات جێگرى سەرۆکوەزیران بڕیارى کاراکردنى ئەو سیستمانە بداتەوە و جەختدەکاتەوە سلێمانى زیانى گیانى و مادیی زۆرى لەهەردوو ڕووداوەکە بەرکەوتووە.
لێدوانی بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی
شایی ئاوات، بەڕێوەبەرى ژینگەى سلێمانى ڕایگەیاند، لە ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەى دوێنێ و ئەمڕۆ ، زیانی زیاتر لە حەوت ملیار دینار لە سلێمانی کەوتووە، 32 بریندار تۆمار کراوە ، ئەمە جگە لەو زیانە زۆرەی بە ژینگەو هەوای سلێمانی کەوتوە، کە ئەگەر لایەنە مادیەکە قەرەبوو بکرێتەوە بە تێپەڕینی کات، بەڵام زیانەکانی ژینگە درێژ خایەنەو قەرەبوو ناکرێتەوە.
جەختکردنەوەی ژینگەی سلێمانی
- لایەنەکانی چێککردنەوەی سەلامەتی لە حکومەت و کەرتی تایبەت دژایەتیان دەکرێت.
- کاتی ئەوەیە جێگری سەرۆکوەزیران بڕیاری کاراکردنەوەی سیستمەکانی سەلامەتی بدات.
- چێککردنەوەی سەلامەتى و کەرتی حکومی پەیوەندیدار راسپێرێت بەبێ جیاوازی.
بەڕێوەبەرى ژینگەى سلێمانى جەختدەکاتەوە، سەلامەتى لە کوردستان نەک گرنگی پێنادرێت، بەڵکو لایەنەکانی چێککردنەوەی سەلامەتى لە حکومەت و کەرتی تایبەت دژایەتیان دەکرێت، بۆیە ئێستا کاتیەتى جێگری سەرۆک وەزیران بە فەرمانێک بڕیاری کاراکردنی سیستمەکانی سەلامەتی بدات و کۆمپانیا خاوەن مۆڵەتەکانی چێککردنەوەی سەلامەتى و کەرتی حکومی پەیوەندیدار راسپێرێت بەبێ جیاوازی چێککردنەوەی ورد دەستپێبکەن و خاتری کەس نەگرن.
ئەوەش لەدوای ئەوە هات، لە 24 کاتژمێری ڕابردوو کۆگایەک و بەنزینخانەیە لە سلێمانی گڕیان گرت و زیانێکی گەورەی ماددی و ژینگەیان لێکەوتەوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
پارێزگارى سلێمانى: ئاگرەکە لەکاتى بەتاڵکردنى تانکەرى بەنزین بووە
دڵنیایی دەدرێتە شۆفێران؛ ئاگرەکەی تانجەرۆ کۆنتڕۆڵ کرا و نابێتە هۆی گرانبوونی نرخی بەنزین
2 کاتژمێر پێش ئێستا