دەزگای ئاسایش: حەوت تیرۆریستی داعش لە سنووری سلێمانی دەستگیرکران
پووختەی هەواڵەکە:
سەرجەمیان لە لایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکرابوون.
ئەو تیرۆریستانە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری دەستگیر کراون.
تیرۆریستەکان لە شار سلێمانی و دەورووبەری خۆیان حەشاردابوو.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حەوت تیرۆریستی داعشیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردووە، کە لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکراوبوون.
لە سلێمانی خۆیان حەشاردابوو
دەزگای ئاسایش لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، توانییان حەوت تیرۆریستی داعشی داواکراوی دادگاکانی عێراق بەماددەی(٤)ی تیرۆر کە لە شاری سلێمانی و دەورووبەری خۆیان حەشاردابوو دەستگیربکەن.
پێشتر چەکداری داعش بوون
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دەستگیرکراوانە، پێشتر چەکداری ڕێکخراوی داعش بوون.
سەرجەمیان ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی کراون
هەر لە ڕاگەیێنراوەکەی دەزگای ئاسایشدا هاتووە، بەرواری 18ی ئەم مانگە، ئەو کەسانە ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ کراون بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
دژەتیرۆر لە سلێمانى: تیرۆریستێکی داواکراو دەستگیرکرا
ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دەستگیرکردنی 21 "تیرۆریستی" لە سلێمانی راگەیاند
ئاسایشی هەرێم: 2 تیرۆریستی داعشمان دەستگیر کرد و خێزانێکی دەستبەسەرکراومان ڕزگار کرد
هۆشدارییەک لە ئاسایشەوە: هەرێمی کوردستان بۆ گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنرێت
2 کاتژمێر پێش ئێستا