سێ وەزارەت ناوى فەرمانبەرانى گرێبەستیان بۆ پێدانی زەوى ڕەوانە نەکردووە

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەراندا
زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەراندا

پووختەی هەواڵەکە:

  • وەزارەتى شارەوانى چاوەڕێى ناوى فەرمانبەرانى گرێبەستە بۆ ئەوەى مەرجى پێدانى زەوییان بۆ وردبینی بکرێت.
  • سێ وەزارەت تاوەکو ئێستا لیستى فەرمانبەرە گرێبەستەکانیان بۆ وەزارەتى دارایی و شارەوانى بەرزنەکردووەتەوە.
  • مەرجى سەرەکیى وەرگرتنى زەوى بۆ گرێبەستەکان هەبوونی 8 ساڵ خزمەت و سوودمەندنەبوونە لە ڕابردوودا.
  • پڕۆسەى دابەشکردنى زەوى بە گشتى بەهۆى نەبوونى زەویى پێویست لە شارەکاندا بە سستى بەڕێوەدەچێت.

زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8 ئاشکرای دەکەن کە پڕۆسەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست بەهۆی خەمساردیی سێ وەزارەتەوە ڕاگیراوە، لە کاتێکدا هەزاران فەرمانبەر چاوەڕێی وەرگرتنی مافەکانیانن هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی، بەڵام نەبوونی لیستی وردی ناوەکان ڕێگرە لە دەستپێکردنی ڕێکارەکان.


وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار:

  • سەربەست مەولود، سەرۆکى لیژنەى وردبینیکردنى زەوى ڕایگەیاند، چەند مانگێکە داوایان لە وەزارەتەکان کردووە ناوەکان بنێرن.
  • پێویستە سەرجەم جۆرەکانى گرێبەست (ساڵانە، ڕۆژانە و میلاک) ناوەکانیان بۆ وەزارەتى دارایی بەرزبکرێتەوە تاوەکو وردبینی بکرێن.
  • مەرجى پێدانى زەوى بۆ فەرمانبەرى گرێبەست وەک فەرمانبەرى میلاکە و دەبێت بە لایەنی کەم 8 ساڵ خزمەتى هەبێت.
  • دوای گەیشتنی ناوی ئەو سێ وەزارەتە و تەواوبوونی ڕێکارە یاساییەکان، فەرمانبەرانی گرێبەستیش زەوییان پێ دەدرێت.

دۆخى دابەشکردنى زەوى:

سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە 2 ساڵە بڕیاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەران، پێشمەرگە و خانەنشینان دراوە و نزیکەی 500 هەزار کەس ڕەزامەندییان بۆ دەرچووە، بەڵام پڕۆسەکە بە سستی بەڕێوەدەچێت. کێشەی سەرەکی لە زۆربەی ناوچەکاندا نەبوونی زەویی پێویست و ئامادەکراوە بۆ دابەشکردن، ئەمەش وایکردووە تەنانەت بۆ فەرمانبەرانی هەمیشەییش پڕۆسەکە کاتی زۆر بخایەنێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: خۆمان بۆ قۆناغی داهاتووی دابەشکردنی زەوی ئامادە دەکەین

دابەشکردنی زەوی بە ژمارە؛ هەولێر لە پێشەنگدایە و 8 هەزار فەرمانبەر لە هەڵەبجە چاوەڕوانی دەستپێکردنی پرۆسەکەن

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا