ئێران: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کێشە بانکییەکانمان لەگەڵ عێراق چارەسەر دەبێت
سامیا حەسەن 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- بانکی ناوەندی ئێران: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کێشە بانکییەکانیان لەگەڵ عێراق چارەسەر دەبێت.
- بانکی ناوەندی ئێران: عێراق بەڵێنیداوە گرەنتیی تەواوەتیی بە وەبەرهێنەرانی ئێران بکات.
- هیمەتی: دەتوانین دەستمان بە سەرچاوە بانکییەکانمان لە بانکی بازرگانیی عێراق بگات
- حکومەتی عێراق خوازیاری بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە ئابوورییەکانە لەگەڵ ئێران
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـى ئابى 2026، عەبدولناسر هیممەتی، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران، ڕایگەیاند "لە دوایین سەردانیدا بۆ بەغداد، بەرپرسانی عێراق بەڵێنیان داوە تاران بە بێ هیچ ئاستەنگییەک دەستی بە پارە و سامانەکانی لە بانکی بازرگانیی عێراق "تی بی ئای" بگات.
ئێران پارەکانى لە عێراق دەکێشێتەوە!
- لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئاستەنگییەکانی مامەڵەی بانکی لە نێوان تاران و بەغداد لادەبرێن.
- تیمی حکومەتی نوێی عێراق خوازیاری بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە ئابوورییەکانن لەگەڵ ئێران.
- بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە، ئێران دەتوانێت بە ڕێژەیەکی سنووردار و بە ڕەزامەندیی یان هاوکاری بانکیی ناوەندی عێراق دەستی بەو پاره و شایستە داراییانە بگات کە لە عێراقدا هەیەتی.
- مەرجە ئەم پارانە تەنیا بۆ کڕینی کاڵای ڕێگەپێدراو وەک خۆراک و دەرمان خەرج بکرێن.
ئەوە لە کاتێکدایە، 16ـى ئەم مانگە، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران سەردانی بەغدادی کرد و لەگەڵ نزار ناسر حوسێن، سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق، پرسە بانکی و دارایی و بازرگانییەکان و پرسەکانی پەیوەست بە لابردنی ئاستەنگیە بانکییەکان و سود وەرگرتن لە سەرچاوەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانییان تاوتوێ کرد.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/185487
سامیا حەسەن
1 کاتژمێر پێش ئێستا