تەرمی کەسێکى بیانی لە شاخی بانیشاری سەربە شارۆچکەی خورماڵ دۆزرایەوە
کیژان مەحمود 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- تەرمی کەسێکى بیانی لە شاخی بانیشاری کۆنى سەربە شارۆچکەی خورماڵ دۆزرایەوە.
- پۆلیسی هەڵەبجە: جلوبەرگی کەسەکە بیانییە و هیچ جۆرە ناسنامەیەکیشی تێدا نەدزۆراوەتەوە.
- پۆلیسی هەڵەبجە: تەرمەکە ئێستا لە پزیشکی دادییە.
ئاکام قوتبەدین، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، ڕایگەیاند، پۆلیسی خورماڵ و تیمەکانی بەشی پۆلیسی بەڵگەوتاوانی پۆلیسی هەڵەبجە چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لەگەڵ ژمارەیەک خۆبەخشدا دوای 13 کاتژمێر، تەرمەکە دۆزراوەتەوە و لە شاخەکە هێنراوەتە خوارەوە و دەرکەوتووە ئەو کەسە جل و بەرگی بیانی لەبەرە و هیچ ناسنامەیەکیشی پێ نییە.
تەرمەکە نەناسراوەتەوە
- تەرمی هاوڵاتییەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراوە.
- بەهۆی تێپەڕبوونی کاتێکی زۆر بەسەر ڕووداوەکەدا، نەتوانراوە تەرمەکە بناسرێتەوە.
- ئاکام قوتبەدین: لە بنکەی پۆلیسی خورماڵ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
چیاى بانیشار
دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەڵەبجە و باکووری ڕۆژئاوای شارۆچکەى خورماڵ، لە بناری زنجیرە چیای سورێن.
ناوی بانیشار واتای «پشتی شار» یان «بەشی سەرەوەی شار» دێت، چونكە بەسەر دەشتی شارەزووردا دەڕوانێت.
ناوچەیەکی شاخاویی دێرینە و کەشوهەوا و سروشتێکی کوێستانی و شاخاویی هەیە، و لە مێژوودا گوندەکەی لە بناری شاخەکەدا هەڵکەوتووە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
کیژان مەحمود
1 کاتژمێر پێش ئێستا