کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جۆرج واشنتن گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بەهزاد ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کەشتیی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس جۆرج واشنتن
کەشتیی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس جۆرج واشنتن

پووختەی هەواڵەکە:

  • فڕۆکەهەڵگری جۆرج واشنتن جێگای فڕۆکەهەڵگری ئەبرەهام لینکۆڵن پڕدەکاتەوە.
  • فڕۆکەهەڵگری جۆرج واشنتن لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکاندا دەستبەکار بووە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جۆرج واشنتن گەیشتووەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جێگای کەشتیی  فڕۆکەهەڵگری ئەبرەهام لینکۆڵن پڕدەکاتەوە.



سێنتکۆم لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کەشتییەکە دوای گەیشتنی بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکاندا دەستبەکار بووە.

داوایەکی سیناتۆرە دیموکراتەکان

  • سیناتۆرە دیموکراتەکان داوای ڕوونکردنەوەیان کردووە، سەبارەت بە بارودۆخی کەشتیی ئەبرەهام لینکۆڵن.
  • ماوەی زیاتر لە 200 ڕۆژ لە جوڵەی بەردەوامدا بووە لە دەریادا.
  • ئەو ماوە زۆرە نیگەرانی لای خێزانی سەربازەکان دروستکردووە و پێیان وایە کاریگەریی دەروونی هەبووە لەسەر بەربازەکان.


ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە سیناتۆرە دیموکراتەکان داوای ڕوونکردنەوەیان کردووە، سەبارەت بە بارودۆخی کەشتیی ئەبرەهام لینکۆڵن کە نزیکەی  250 ڕۆژ لەکاردا بووە و لەو ماوەشدا، زیاتر لە 200 ڕۆژ بەبێ وەستان و لەنگەرگرتن بەردەوام بووە لە جوڵە بە ئاوەکاندا.

نیگەرانی خێزانی سەربازەکان

ئەم ماوە زۆرەش نیگەرانی لە لای خێزانی دەریاوانەکان دروستکردووە و دەڵێن لە ڕووی دەروونییەوە کاریگەریی زۆری لەسەریان هەبووە.

بە پینج هەزار دەریاوانەوە بەرەو ئەمریکا بەڕێوەیە


کەشتیی ئەبرەهام لینکۆڵن، کە ئێستادا لە ڕێگەی گەڕانەوەدایە بۆ ئەمریکا، بە نزیکەی پێنج هەزار دەریاوان و هێزی دەریاییەوە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو بەندەری سان دیێگۆی لە ئەمریکا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەجێهێشت، بە مەبەستی بەشداریکردن لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە ئێران.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئەمریکا فرۆکەهەڵگری جۆرج واشنتن دەهێنێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

کەشتیی فڕۆکەهەڵگری شارل دی گۆل لە کەنداوەوە گەڕایەوە بۆ فەڕەنسا 

ترەمپ تووندترین جەنگی ئابووری دژی ئێران ڕادەگەیێنێت

بەهزاد ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا