تورکیا بۆ ئیسرائیل: کۆمەڵکوژی ناسنامەی سەرۆکوەزیرانەکەتانە

محەمەد عەلی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
عومەر چەلیک گوتەبێژی ئاکپارتی فۆتۆ: AA
عومەر چەلیک گوتەبێژی ئاکپارتی فۆتۆ: AA

پووختەی هەواڵەکە:

  • تورکیا وەڵامی ئیسرائیلی دایە و دەڵێت کۆمەڵکوژی ناسنامەی نەتانیاهوو خۆیەتی
  • عومەر چەلیک :ئەو دەستەواژانەی پێویست بوو بۆ نەتانیاهوو بەکاربهێنرێن، بەرامبەر بە ئەردۆغان بەکاریانهێناوە
  • عومەر چەلیک :کوشتن و تاوانی دژی مرۆڤایەتی بوونەتە ناسنامەی نەتانیاهوو

تورکیا وەڵامی ئیسرائیلی دایەوە کە ڕایگەیاندبوو، ئەردۆغان دیکتاتۆرە و کوردی کۆمەڵکوژ کردووە، دەڵێت: "کۆمەڵکوژی و تاوان ناسنامەی نەتانیاهوو خۆیەتی".



 گوتەبێژی ئاکپارتی وەڵامی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی دایە


عومەر چەلیک، گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) بە سەرۆکایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس، وەڵامی ڕاگەیێنراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی دایەوە و دەڵێت: "ئەو دەستەواژانەی پێویست بوو بۆ نەتانیاهوو بەکاربهێنرێن، بەرامبەر بە ئەردۆغان بەکاریانهێناوە".


بە گوتەی چەلیک، هۆکاری ئەوەی "دارودەستەکەی" نەتانیاهوو شەو و ڕۆژ ئەردۆغان دەکەنە ئامانج، ئەوەیە کە سەرۆککۆماری تورکیا هەڵوێستێکی لەپێناو مرۆڤایەتییدا نوواندووە کە "سازشی تێدا نییە بەرامبەر بە سەرجەم کۆمەڵکوژی و درۆکانی ئەم تۆڕە تاوانکارییە".

ڕەتکردنەوەی تۆمەتەکان دژی ئەردۆغان



گوتەبێژەکەی ئاکپارتی، سەرجەم ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی ئەردۆغان کرابوون، دەداتەوە پاڵ نەتانیاهو و دەڵێت: "کۆمەڵکوژی، تاوان، درۆ، کوشتن و تاوانی دژی مرۆڤایەتی بوونەتە ناسنامەی نەتانیاهوو".

هێرشە توندەکانی نووسینگەی نەتانیاهوو لە دژی ئەردۆغان



لە ڕاگەیێنراوێکدا نووسینگەی نەتانیاهوو هێرشی تووندی کردبووە سەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ڕایگەیاندبوو: "ئەردۆغان دیکتاتۆرێکی دژەجووە، کوردی کۆمەڵکوژ کردووە، تیرۆریستانی حەماسی داڵدەداوە و نیوەی قوبرسی داگیرکردووە".

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئیسرائیل وەڵامی تورکیاى لەبارەى یاداشتی دەستگیرکردنی نەتانیاهوو دایەوە

ئیسرائیل بۆ سووریا: جێگیرکردنی هێزی تورکیا لە وڵاتەکەتان مەترسییە بۆ سەر ئێمە

تۆم باراک: کار بۆ ڕێگریکردن لە پێکدادانی ئیسرائیل و تورکیا دەکەین




محەمەد عەلی

2 کاتژمێر پێش ئێستا