ئیسرائیل وەڵامی تورکیاى لەبارەى یاداشتی دەستگیرکردنی نەتانیاهوو دایەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- ئیسرائیل: ڕێگەنادەین دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەرمان بگاتە سووریا
- نووسینگەى نەتانیاهوو: ئەردۆغان دیکتاتۆرێکی دژەجووە
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وەڵامی دەرکردنی یاداشتی دەستگیرکردنی بنیامین نەتانیاهووی لەلایەن تورکیاوە دایەوە و دەڵێت، ئەردۆغان جێگەی بەزەییە و ناگاتە ئامانجەکانی.
ڕاگەیێنراوی نووسینگەی نەتانیاهوو
- هێرشکردنی تونند بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا
- "ئەردۆغان کوردی کۆمەڵکوژ کردووە و نیوەی قوبرسی داگیرکردووە"
- سەرۆککۆماری تورکیا ژمارەیەکی پێوانەیی لە دژبەرەکانی خۆی زیندانیکردووە
نووسینگەی نەتانیاهوو لەڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکسەوە، وەڵامی تورکیای دایەوە کە ئەمڕۆ وەزیری دادی وڵاتەکە ئاشکرایکرد، یاداشتی سووری دەستگیرکردن لەڕێگەی وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەیانەوە بۆ بنیامین نەتانیاهوو دەردەکەن.
"ئەردۆغان کوردی کۆمەڵکوژ کردووە"
نووسینگەی نەتانیاهوو، هێرشی توند دەکاتە سەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دەڵێت: "ئەردۆغان دیکتاتۆرێکی دژەجووە، کوردی کۆمەڵکوژ کردووە، تیرۆریستانی حەماسی داڵدەداوە و نیوەی قوبرسی داگیرکردووە".
ژمارەی پێوانەیی لە زیندانیکردنی نەیارەکانی
ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرۆککۆماری تورکیا ژمارەیەکی پێوانەیی لە ڕۆژنامەوانان و سیاسەتمەدارە دژبەرەکانی خۆی زیندانییکردووە".
نووسینگەی نەتانیاهوو لە درێژەی پەیامەکەیدا دەڵێت: "ئێستا ئەردۆغان هەوڵدەدات دەستدرێژییەکانی بۆ سەر ئیسرائیل درێژ بکاتەوە بۆ ناو سووریا. بەڵام ئیسرائیل ئەمە قبوڵ ناکات".
"هەوڵەکانی ئەردۆغان جێگەی بەزەییە"
دەشڵێت "هەوڵەکەی ئەردۆغان بۆ ترساندنی سەرکردە و سەربازانی ئیسرائیل کە تاکە دیموکراسی ڕاستەقینەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، جێگەی بەزەییە و بە هیچ شوێنێک ناگات".
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ئیسرائیل بۆ سووریا: جێگیرکردنی هێزی تورکیا لە وڵاتەکەتان مەترسییە بۆ سەر ئێمە
تۆم باراک: کار بۆ ڕێگریکردن لە پێکدادانی ئیسرائیل و تورکیا دەکەین
ئەمریکا هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا بە هەڵمەتی هەڵبژاردن دەزانێت
تورکیا تۆمەتەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە جێگیرکردنی هێز لە سووریا ڕەتدەکاتەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا