بەرزبوونەوەی بیتکۆین و دابەزینی بەهای دۆلار لە بازاڕەکاندا

ئارا ئیبراهیم 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ژمارەیەک دراوی ئیلکترۆنیی بیتکۆین. فۆتۆ: AP
ژمارەیەک دراوی ئیلکترۆنیی بیتکۆین. فۆتۆ: AP

پووختەی هەواڵەکە:

  • بەهای بیتکۆین تەنیا لە 48 کاتژمێردا بەڕێژەی 15% بەرزبووەوە و گەیشتە 79,200 دۆلار.
  • پێنوێنی دۆلار بەرامبەر شەش دراوی سەرەکی بۆ نزمترین ئاستی سێ مانگی ڕابردوو دابەزی.
  • داهاتی قەواڵە حکومییەکانی ئەمریکا بۆ ماوەی 30 ساڵ گەیشتە بەرزترین ئاست لە دوای ساڵی 2007ـەوە.
  • لێدوانەکانی ترەمپ سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی دراوە ئەلیکترۆنییەکان متمانەی بۆ بازاڕی کریپتۆ گەڕاندووەتەوە.

ڕوونکردنەوەی ئەو زانیارییانەی کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، ئاشکرای دەکەن بازاڕە داراییەکانی جیهان گۆڕانکارییەکی گەورەیان بەخۆوە بینیوە؛ لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ نرخی بیتکۆینی بەرەو 79,200 دۆلار هەڵکشاند، لە کاتێکدا دۆلاری ئەمریکی لە بەرامبەر دراوە جیهانییەکان پاشەکشەی کردووە و داهاتی قەواڵە حکومییەکانیش گەیشتوونەتە ئاستێکی پێوانەیی.


بازاڕی کریپتۆ و دراوە ئەلیکترۆنییەکان:

  • بەهای بیتکۆین لە 19ی ئابدا 64,568 دۆلار بووە و لە 21ی ئابدا گەیشتە 79,200 دۆلار.
  • بەرزبوونەوەکە بە ڕێژەی 15% لە ماوەی 48 کاتژمێردا تۆمار کراوە.
  • مامەڵەکاران گەشبینن بە لێدوانەکانی ترەمپ بۆ بە نانەواەندیکردنی مامەڵەی کریپتۆکان لەلایەن کۆنگرێسەوە.
  • بەرزترین ئاستی مێژوویی بیتکۆین لە 6ی تشرینی یەکەمی 2025دا تۆمار کراوە کە 126,200 دۆلار بووە.

وەزارەتی گەنجینە و قەواڵە حکومییەکان:

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هەنگاوی ناوە بۆ فرۆشتنی قەواڵە حکومییەکان، ئەمەش داهاتی درێژخایەنی بۆ بەرزترین ئاست لە ساڵی 2007ـەوە زیاد کردووە. داهاتی قەواڵەی 30 ساڵە بە بڕی 5.7 خاڵ بەرزبووەوە و گەیشتە 5.251%. ئەم قەواڵانە وەک سەرمایەی کەم مەترسی دەبینرێن و داهاتی پشک و خانووبەرە لە جیهاندا بەپێی ئەمان دەپێورێت.

ئەدای دۆلار و قەرزەکانی ئەمریکا:

دۆلاری ئەمریکی پاشەکشەی کردووە و پێنوێنی دۆلار بەرامبەر بە شەش دراوی سەرەکی لە 98.47 خاڵدا وەستاوە، کە نزمترین ئاستی سێ مانگی ڕابردووە. داهاتی قەواڵە حکومییەکان وایکردووە ئەدای دۆلار لاواز ببێت، لە کاتێکدا کۆی قەرزەکانی ئەمریکا گەیشتووەتە 40 تریلیۆن دۆلار و بازاڕی بۆندەکانی ئەو وڵاتە 58.2 تریلیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت، لە کاتێکدا بازاڕی جیهانی بۆند 130 تریلیۆن دۆلارە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

بەهای بیتکۆین بەڕێژەی 15% بەرزبووەوە و 77 هەزار دۆلاری تێپەڕاند

لە "هەرگیز نەفرۆشتن"ەوە بۆ فرۆشتنی ملیار دۆلاری؛ مایکڵ سایلەر چی بەسەر بیتکۆین هێنا؟

لە یاساکانی ئەوروپاوە تا بازاڕە ڕەشەکانی چین؛ هەموو شتێک دەربارەی کریپتۆ و خاوەن شکۆکانی بیتکۆین

ئارا ئیبراهیم

1 کاتژمێر پێش ئێستا