کارنامەى دانیشتنى ڕۆژى یەکشەممەى ئەنجوومەنى نوێنەران بڵاوکرایەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- خوێندنەوەى یەکەم بۆ پێشنیازە یاساى ڕزگاربووانى ئێزدى دەکرێت.
- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای ڕێکخستنی وزەی نوێبووەوە.
ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەى یەکەم بۆ پێشنیازە یاساى ڕزگاربووانى ئێزدى و چەند پێشنیازە یاسایەکى دیکە دەکات.
فەرمانگەى ڕاگەیاندنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کارنامەى دانیشتنى ڕۆژى یەکشەممەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراقى بڵاوکردەوە کە تیایدا خوێندنەوەى یەکەم بۆ چەند پێشنیازە یاسایەک دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران
لە ڕاگەیێنراوەکەى فەرمانگەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لەبڕگەى یەکەمى دانیشتنەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای شارۆچکە پیشەسازییەکان دەکرێت کە لەلایەن لیژنەی ئابووریی و پیشەسازی و بازرگانی، ئامادە کراوە.
ناوەرۆکی پێنج بڕگەی دانیشتنەکە
- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای ڕێکخستنی وزەی نوێبووەوە، کە لەلایەن لیژنەی کارەبا و وزەوە ئامادەکراوە
- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای بەرگریی شارستانی دەکرێت کە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگریی، ئامادەکراوە.
- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای پەسەندکردنی پەیماننامەی هاوبەشی ستراتیجی لەنێوان عێراق و فەرەنسا.
- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی دەکرێت کە لەلایەن لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی، ئامادە کراوە.
هەروەها لە بڕگەى دووەمدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای ڕێکخستنی وزەی نوێبووەوە دەکرێت کە لەلایەن لیژنەی کارەبا و وزە، ئامادە کراوە.
لە بڕگەى سێیەمیش خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای بەرگریی شارستانی دەکرێت کە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگریی، ئامادەکراوە.
لە بڕگەى چوارەمیش خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای پەسەندکردنی پەیماننامەی هاوبەشی ستراتیجی لەنێوان عێراق و فەرەنسا دەکرێت کە لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ئامادەکراوە.
لەدوا بڕگەشدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی دەکرێت کە لەلایەن لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی، ئامادە کراوە.
لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دانیشتنەکە لە کاتژمێر 1ـى پاشنێوەڕۆ، بەڕێوەدەچێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ئامادەکارییەکان بۆ بودجەی 2027ی عێراق دەستیپێکردووە و نرخەکان دیارینەکراون
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی یەکشەممەی بڵاوکردەوە
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وردبینی لە چارەنووسی 50 هەزار بەرمیل نەوتەکەی هەرێمی کوردستان دەکات
1 کاتژمێر پێش ئێستا