گەنجێک لە ڕووباری خابوور لە سنوورى زاخۆ خنکا
پووختەی هەواڵەکە:
- ڕووداوەکە لە ڕووباری خابوور و لە نزیک گوندی چەمسیرمۆ بووە.
- تەمەنی گەنجە خنکاوەکە 22 ساڵە و خەڵکی زاخۆیە.
- بەهۆی ئەوەی مەلەی نەزانیووە و خنکاوە.
- تەرمەکەی لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە دەرهێنراوەتەوە.
ئەمڕۆ گەنجێک لە ڕووباری خابوور لە نزیک گوندی چەمسیرمۆ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ خنکا، لە سەرەتاى ئەمساڵیشەوە تاوەکو ئێستا 57 کەس لە ئاوەکانی هەرێمی کوردستاندا خنکاون.
گەنجەکە مەلەی نەزانیووە و خنکاوە
بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8 گەنجەکە تەمەنى 22 ساڵە خەڵکى زاخۆیە و بەهۆى ئەوەى مەلەى نەزانیوە خنکاوە و تەرمەکەى لەلایەن تیمەکانى بەرگریى شارستانییەوە دەرهێنراوەتەوە و ڕەوانەى پزیشکى داد کراوە.
ئامارەکانی خنکان لە سنووری زاخۆ
- لە سەرەتای ئەمساڵەوە 11 حاڵەتی خنگان تۆمارکراون.
- لە سەرەتای ئەمساڵەوە 18 کەسیش لە خنکان ڕزگارکراون.
- هەینی ڕابردووش لە سنوری هەولێر دوو کەس و لە شیلادزێش کەسێکی دیکە خنکان.
بەگوێرەى ئامارەکان لە سەرەتاى ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 11 حاڵەتى خنکان لە سنوورى ئیدارەى زاخۆ تۆمارکراون و 18 کەسیش لە خنکان ڕزگارکراون.
ڕۆژى هەینى ڕابردوو، لە زێى گەورە، لە سنوورى هەولێر دوو هاوڵاتیى عەرەب و لە شێلادزێش گەشتیارێک خنکان، بەوەش ژمارەى ئەو کەسانەى لەسەرەتاى ئەمساڵەوە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر خنکاون بۆ 19 کەس بەرزبووەوە.
ئاماری خنکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە ئاوەکانی هەرێمی کوردستان
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 57 کەس لە ئاوەکانی هەرێمی کوردستاندا خنکاون، هۆکاری سەرەکیی زۆربەی ڕووداوەکانیش بۆ سەرپێچیکردنی ڕێنماییەکان و مەلەکردن لەو شوێنانە دەگەڕێتەوە کە تابلۆی قەدەغەکردنیان لێ دانراوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
سێ هاوڵاتى عەرەب لە هەولێر و شێلادزێ خنکان
ئەمساڵ 57 هاونیشتمانی خنکاون و سەرپێچیکردنیش هۆکاری سەرەکیی خنکانەکانە
1 کاتژمێر پێش ئێستا