بریندارێکی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی کۆگای سووتەمەنییەکەی تانجەرۆ گیانی لەدەستدا

ئارام یوسف 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەفشین فەرەجی بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوییەکەیەوە گیانی لەدەستدا
ئەفشین فەرەجی بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوییەکەیەوە گیانی لەدەستدا

 پووختەی هەواڵەکە:

  • ئەفشین فەرەجی، دوای برینداربوونی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانی کرا.
  • دواتر لەسەر داواکاریی کەسوکارەکەی بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری شارى سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گواسترایەوە.
  • ئەفشین فەرەجی بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوییەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

ئەو هاونیشتمانییەی لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگایەکی سووتەمەنی لە ناوچەی تانجەرۆ برینداربوو، گیانی لەدەستدا.


ئەفشین فەرەجی، دوای برینداربوونی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانی کرا، بەڵام دواتر لەسەر داواکاریی کەسوکارەکەی بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری شارى سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گواسترایەوە.

ئەفشین فەرجی، خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە نەخۆشخانەی کەوسەر بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوییەکەیەوە گیانی لەدەستدا.


شەوی 18ـی ئەم مانگە لەگەڵ 21 کەسی دیکە بریندر بوو


ئەفشین شەوی 18ـی ئەم مانگە، دوای کەوتنەوەی ئاگر لە کۆگایەکی سووتەمەنی لە ناوچەی تانجەڕۆ، لەگەڵ 21 کەسی دیکەدا برینداربوو.

هۆکاری هەڵگیرسانی ئاگرەکە

بەگوێرەى بەدواداچوونەکانی کەناڵ8، سەتڵێک بەنزین لە دەستی کەسێکدا بووەتە هۆی هەڵگیرسانی ئاگر و تەقینەوەی زنجیرەیی لە کۆگایەکی گەورەی سووتەمەنی.


زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئاگرەکەی تانجەرۆ 22 بریندار و 3 ملیۆن دۆلار زیانی هەبوو

ژینگەى سلێمانى: لە 18 کاتژمێردا سلێمانى زیانى حەوت ملیار دینارى بەرکەوتووە

دڵنیایی دەدرێتە شۆفێران؛ ئاگرەکەی تانجەرۆ کۆنتڕۆڵ کرا و نابێتە هۆی گرانبوونی نرخی بەنزین

ئارام یوسف

1 کاتژمێر پێش ئێستا