فالح فەیاز: سەدان ملیار دۆلار بۆ شێواندنی وێنە و گۆڕینی ناسنامەی عێراقییەکان خەرجکراوە
پووختەی هەواڵەکە:
- فالح فەیاز :سەرکردەکان کە لە جەنگەکاندا ڕۆحی خۆیان دەبەخشن، کارێکی زۆر گەورە و کەمبینراوە.
- فالح فەیاز : گەلی عێراق لەڕێگەی مەرجەعییەتی سیستانییەوە گوزارشتیان لە ڕەسەنایەتی خۆیان کرد
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە قوربانیدان و جیهاد بەردەوام دەبێت، دەشڵێت، لایەن هەبووە سەدان ملیار دۆلاری بۆ شێواندنی وێنە و گۆڕینی ناسنامەی عێراقییەکان خەرجکردووە.
لە ڕێوڕەسمی چلەی ناشتنی تەرمی خامنەیی
فالح فەیاز، لە ڕێوڕەسمی چلەی ناشتنی تەرمی عەلی خامنەیی وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، سەرکردەکان کە لە جەنگەکاندا ڕۆحی خۆیان دەبەخشن، کارێکی زۆر گەورە و کەمبینراوە.
گوزارشکردن لە ڕەسانەیەتی
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی عێراق ڕایگەیاند، سەدان ملیار دۆلار بۆ شێواندنی وێنەی عێراقییەکان و گۆڕینی ناسنامەیان خەرجکراوە، بەڵام گەلی عێراق لەڕێگەی مەرجەعییەتی سیستانییەوە گوزارشتیان لە ڕەسەنایەتی خۆیان کرد و ڕێوڕەسمی ماڵئاواییان لە تەرمی خامنەیی ڕێکخست.
فالح فەیاز دەشڵێت، حەشدی شەعبی لەسەر بەرنامەی قوربانیدان و جیهاد و بەرزکردنەوەی وشە و باوەڕی نەتەوە بەردەوام دەبێت و پابەندبوونی خۆیانی بە بەرگریکردن و قوربانیدان و بەردەوامبوون لەسەر ئەو ڕێگەیە دووبارە کردەوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
فالح فەیاز: حەشدى شەعبى ئامادەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر عێراق
فالح فەیاز: حەشدى شەعبى بە 250 هەزار شەڕکەرەوە دەمێنێتەوە و لە ژێر فەرماندەیى هێزەچەکدارەکاندا دەبێت
2 کاتژمێر پێش ئێستا