سروە محەممەد: هەوڵدەدرێت پشکی هەرێمی کوردستان بۆ 14% زیادبکرێت
سروە محەممەد: دەبوو ئێستا سێ بۆ چوار شاندی هەرێمى کوردستان لە بەغداد بن
سروە محەممەد: پێویستە ڕێککەوتن لەبارەى نەوت و داهاتی ناوخۆ و پشکی هەرێمی کوردستان بکرێت
سروە محەممەد: زیاتر لە 200 واژۆ بۆ دامەزراندنی یەکەمەکان و فەرمانبەرانی گرێبەست کۆکراوەتەوە
پێویستبوو شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغداد ئامادەبن
پێویستە ڕێککەوتن لەسەر دۆسیەکانی نەوت و داهات بکرێت
هەوڵدەدرێت پشکی هەرێمی کوردستان بۆ 14% زیادبکرێت
پووختەی هەواڵەکە
- قۆناغی داڕشتنەوەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 لە بەغداد دەستیپێکردووە و ئەیلوولی داهاتوو ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت.
- هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەدا لە 12.67%ـەوە بۆ 14% زیادبکرێت.
- بۆ جێگیرکردنی دۆسیەکانی نەوت و دامەزراندن پێویستە لە ئێستاوە شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغداد بن.
بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، سروە محەممەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە قۆناغی داڕشتنەوەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2027 دەستیپێکردووە و لە 15ـی ئەیلوولی داهاتوودا ڕەوانەی ئەنجوومەنى نوێنەران دەکرێت، بۆیە پێویستبوو لە ئێستادا چەندین شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغداد بن.
هۆشداری لەبارەی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغداد
- پێویستە لە ئێستاوە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر دۆسیەکانی نەوت، داهاتی ناوخۆ، یاسای نەوت و غاز، دامەزراندن و پشکی هەرێم بكرێت.
- هەوڵەکان بۆ ئەوەن پشکی هەرێمی کوردستان لە 12.67%ـەوە بۆ 14% زیاد بكرێت و لەناو یاساکەدا جێگیر بكرێت.
- بە هەماهەنگی نوێنەرانی کورد دەنگ بۆ زیادرکردنی پشکەکە دەدرێت تاوەکو بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان بپارێزرێن.
- بۆ جێبەجێکردنی پرسی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست، واژۆی پێویست لەناو ئەنجوومەنی نوێنەراندا کۆکراوەتەوە.
چارەنووسی سێ یەکەمەکان و دەرفەتەکانی دامەزراندن
سروە محەممەد، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە کەناڵ8ـی گوت، لە خولی پێنجەمی پەرلەماندا زیاتر لە 200 واژۆ بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی هاوتا عێراقییەکانیان کۆکرایەوە و پلەی وەزیفیشیان بۆ تەرخانکرا، بەڵام بەهۆی درەنگ ناردنی ناوەکانەوە ئێستا دۆسیەکانیان لە ئەنجوومەنی ڕاژەیە و پێویستیان بە جێگیرکردنی کۆتایی ناوەکانیان هەیە، هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەگەر دامەزراندن لە بودجەی 2027ـدا هەبێت هەلی دامەزراندن زۆر کەم دەبێت، بەوەش پێویست دەکات شاندی هەرێمی کوردستان بچنە بەغداد و داوای دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و گرێبەستەکان بکەن.
زانیاری زیاتر لەسەر بابەتەکە
داڕشتنەوەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 بە یەکێک لە وێستگە گرنگەکانی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد دادەنرێت، بەوپێیەی دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان و جێگیرکردنی شایستە داراییەکان بەستراوەتەوە بە ئامادەیی و گفتوگۆ پێشوەختەکانی شاندەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لە پرسە هەڵپەسێردراوەکانی وەک یاسای نەوت و غاز، داهاتی ناوخۆ، هەروەها دۆزینەوەی چارەسەری کۆتایی بۆ پرسی سەرچاوەی مرۆیی و دەرفەتەکانی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە چوارچێوەی هەیکەلی گشتیی بودجەی فیدراڵیدا.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
مازن غەریب: هەوڵ دەدرێت مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە لەبودجەی 2027 هاوتا بکرێت
فازڵ نەبی: بودجەی 2027 بۆ هەرێم قۆناغێکی زۆر هەستیار دەبێت
وردەکارییەکانی پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق دا
2 کاتژمێر پێش ئێستا