سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق و سەرۆککۆماری ئێران کۆبووەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- دادوەر زێدان و پزیشکیان تاوتوێی هەماهەنگییەکانی نێوان ئێران و عێراقیان کرد.
- تاوتوێی هەماهەنگییەکانی نێوان عێراق و ئێران کراوە بەتایبەتی لەبواری دادوەری و یاسادا.
- تاوتوێی دۆسییەی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کراوە لە سەرووی هەموویانەوە پرسە یاساییە هاوبەشەکانی نێوانیان.
دادوەر فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لە سەردانەکەی بۆ ئێران، بە جیا لەگەڵ مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆمار و محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبووەوە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەی دادوەر فایەق زێدان و مەسعود پزیشکیان کە وەزیری دادی ئێران ئامادە بوو، تاوتوێی هەماهەنگییەکانی نێوان عێراق و ئێران کراوە بەتایبەتی لەبواری دادوەری و یاسادا.
هەروەها دواتر سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبووەوە و بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەکە، تاوتوێی دۆسییەی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کراوە لە سەرووی هەموویانەوە پرسە یاساییە هاوبەشەکانی نێوانیان.
سەردانێکی یەک ڕۆژە بۆ ئێران
- کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران و ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران.
- تاوتوێکردنی پرسە دادیی و یاساییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات لەگەڵ غوڵام حسێن ئێژەیی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران.
- تاوتوێی کردبوو و باسیان لە چۆنییەتی کاراکردنی ڕێککەوتنە دادی و ئەمنییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئێران.
ئەوە لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بە سەردانێکی فەرمیی یەک ڕۆژە گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەلایەن هاوتا ئێرانییەکەیەوە پێشوازی لێکرا.
لەسەردانەکەیدا بۆ تاران، دادوەر فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران و ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران و کۆبووەوە.
تاوتوێکردنی پرسە دادیی و ئاساییە هاوبەشەکان
دادوەر فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق و غوڵام حسێن ئێژەیی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران باسیان لە پرسە دادیی و یاساییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات کراوە.
هەروەها دادوەر فایەق زێدان لەگەڵ موحسن ڕەزایی ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئاسۆی پەیوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کردبوو و باسیان لە چۆنییەتی کاراکردنی ڕێککەوتنە دادی و ئەمنییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئێران کردووە.
جەختکردنەوە لە ئاڵوگۆڕی زانیاری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر
هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە، لەسەر گرنگی ئالوگۆڕی زانیاریی و شارەزایی بۆ پتەوکردنی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانی ڕێکخراو بەوجۆرەی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە پتەوتر دەکات.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
فایەق زێدان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا گەیشتە تاران
فایەق زێدان لەگەڵ غوڵام حسێن ئێژەیی و موحسن ڕەزایی کۆبووەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا