كاتز: ئەحمەد شەرع لە کۆشکەکەیەوە هێزەکانمان لە جەبەل شێخ دەبینێت
پووختەی هەواڵەکە:
- وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە جەبەل شێخی سووریاوە پەیامێکی ئاڕاستەی ئەحمەد شەرع کرد.
- هێزەکانی ئیسرائیل چالاکیی ڕۆژانە ئەنجام دەدەن بۆ پووچەڵکردنەوەی هەڕەشەکان و ڕێگەگرتن لە دروستبوونی هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەیان.
- کاتز:هێزەکانمان بۆ پاراستی وڵات لە جەبەل شێت جێگیر کراون.
- کاتز :ئەحمەد شەرع کاتێک بەیانیان لەخەو هەڵدەستێت تەماشای جەبەل شێخ بکات هێزەکانمان دەبینێت.
وەزیرى بەرگریی ئیسرائیل، هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا بەسەرکردەوە و پەیامێکی ئاڕاستەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئەو وڵاتە کرد و ڕایگەیاند، کاتێک بەیانیان لەخەو هەڵدەسێت، لە کۆشکەوەیە تەماشای چیای جەبەل شێخ بکات هێزەکانمان دەبینێت.
کاتز لە لێداونێکدا لەکاتی سەردانەکەی بۆ سووریا ڕایگەیاند، هێزەکانیان چالاکیی ڕۆژانە ئەنجام دەدەن بۆ پووچەڵکردنەوەی هەڕەشەکان و ڕێگەگرتن لە دروستبوونی هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل.
ئاراستەکردنی پەیامێکی بۆ ئەحمەد شەرع
کاتز لەو سەردانەدا بۆلای هێزەکانی وڵاتەکەی پەیامێکی ئاڕاستەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا کرد و ڕایگەیاند، بەیانیان کاتێک لە خەو هەڵدەسێت، لە کۆشکەی لە دیمەشقەوە تەماشای چیای جەبەل شێخ(چیای حەرموون) بکات، ئەوا هێزەکانی ئیسرائیل دەبینێت، ئەوکات هەست دەکات ئەوان بۆ پاراستنی وڵات و سنوورەکانیان لەوێن.
گوتیشی، تاوەکو هەڕەشە هەبێت، هێزەکانی ئیسرائیل لەو ناوچەیە دەمێننەوە، تاوەکو گرەنتی ئاسایشی وڵاتەکەیان بکەن.
نیگەرانی وەزارەتی دەرەوەی سووریا
لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی سووریا، سەردانەکەی کاتز بۆ ئەو وڵاتە سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، بەشێوەیەکی نایاسایی سنوورەکانی بەزاندووە و سەردانەکەشی پێشێلکاریی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەیانە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
کاتز: بەپشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری هێرشمان کردە سەر بنکەی ئەبو زهور
ئیسرائیل بۆ سووریا: جێگیرکردنی هێزی تورکیا لە وڵاتەکەتان مەترسییە بۆ سەر ئێمە
باراک: تورکیا ئامانجی ئەو فڕۆکانەی نەدەزانی کە سووریایان بۆردوومان کرد
1 کاتژمێر پێش ئێستا