دەستبەسەر زیاتر لە هەزار ئایفۆن 17ـدا گیرا
پووختەی هەواڵەکە:
- مۆبایلە ئایفۆنەکان لەناو بارهەڵگرێکدا شاردرابوونەوە.
- گواستنەوەی ئەو ژمارە زۆرەی مۆبایلی ئایفۆن لە بازگەیەکی شاری بەغداد شکستی هێناوە.
- لەسەر بنەمای زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی لە بازگەی شەعبی بەغداد دەستبەسەر ئایفۆنەکاندا گیراوە.
دەستەی گشتیی گومرگی عێراق ئاشکرای دەکات، هەوڵێکی بە قاچاغ هێنانی زیاتر لە هەزار مۆبایلی جۆری ئایفۆن 17یان لە بازگەیەکی شارى بەغداد شکستپێهێناوە و دەستیان بەسەر مۆبایلەکاندا گرتووە.
زانیاری هەواڵگری هەبووە لەسەر کەلوپەلەکان
دەستەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، لەسەر بنەمای زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی لە بازگەی شەعبی بەغداد، توانیویانە دەستبەسەر هەزار و چوار مۆبایلی جۆری ئایفۆن 17 دا بگرن، کە لەناو بارهەڵگرێکدا شاردرابوونەوە، کە بەقاچاغ و دوور لە ڕێنمایی و ڕێکارەکانی گومرگ هێنراوە.
گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی
بە گوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، ڕێکاری یاسایی دژی شۆفێری بارهەڵگرەکە گیراوەتەبەر و دەستبەسەر مۆبایلەکاندا گیراوە.
بەشی بەدواداچوون و بەرەنگاربوونەوەی قاچاغ جەختلەوە دەکاتەوە، لە هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێنانی کەلوپەلی قاچاغ و دوور لە ڕێنماییەکان بەردەوام دەبێت بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
لە میسان دەستبەسەر ژمارەیەک درۆن و چەکی جۆراوجۆردا گیرا
عێراق: دەستبەسەر زیاتر لە 519 هەزار دەرمان و پێداویستیی پزیشکیی قاچاخدا گیرا
فڕۆکەیەک و 15 هەزار مۆبایل؛ مەترسیدارترین هەوڵی قاچاخچیێتی لە بەندەری ئوم قەسر پووچەڵکرایەوە
47 خولەک پێش ئێستا