زەیدى بانگێشتنامەیەکى بۆ سەردانیکردنى وڵاتى میسر پێگەیشت
ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە:
- سەرۆکى دەزگاى هەواڵگریی میسر لە عێراقە و لەگەڵ زەیدى کۆبووەوە.
- لەکۆبوونەوەى زەیدى و نێردەى سەرۆکى میسر باس لە پەرەپێدانى پەیوەندییەکان کراوە.
- هەردوو وڵات پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دووپاتکردووەتەوە.
سەرۆکى دەزگاى هەواڵگریی میسر بە سەردانێک لە عێراقە و لەگەڵ عەلى زەیدى سەرۆکوەزیرانى عێراق کۆبووەوە و بانگێشتنامەیەکى سەرۆکى میسرى گەیاندە دەستى زەیدى بۆئەوەى سەردانى ئەو وڵاتە بکات.
ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوێکى نوسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق، عەبدولفەتاح سیسى سەرۆکى میسر، حەسەن مەحمود رەشاد سەرۆکى دەزگاى هەواڵگرى وڵاتەکەى وەک نێردەى خۆیى ناردووەتە عێراق و لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ عەلى زەیدى نامەیەکى فەرمى پێ گەیاندووە بۆئەوەى سەردانى میسر بکات.
پاڵپشتیکردن لە ئاسایشی ناوچەکە
ئەوەشخراوەتە ڕوو، لەکۆبوونەوەى زەیدى و نێردەى سەرۆکى میسر باس لە پەرەپێدانى پەیوەندییەکان کراوە و هەردوو وڵات پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دووپاتکردووەتەوە، هەر لە کۆبوونەوەکە باس لە چەند دۆسییەیەکى جێگەى بایەخى هەردوولا کراوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ئارام قەرەداغی
2 کاتژمێر پێش ئێستا