پاشای نەرویج لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

شێوە عومەر 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پاشا هاراڵد، پادشاى کۆچکردووى نەرویج کە ئەمڕۆ لە تەمەنى 89 ساڵى کۆچى دوایی کرد
پاشا هاراڵد، پادشاى کۆچکردووى نەرویج کە ئەمڕۆ لە تەمەنى 89 ساڵى کۆچى دوایی کرد

پووختەى هەواڵەکە

  1. پاشای نەرویج لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
  2. بەتەمەنترین پاشای فەرمانڕەوای ئەورووپا بوو.
  3. هاکۆنی کوڕی کە شازادەی جێنشینە، لە تەمەنی 53 ساڵیدا، شوێنی دەگرێتەوە.

کۆشکی شاهانەی نەرویج، لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە: "بە خەمێکی زۆر قووڵەوە ماڵئاوایی لە پاشا هاراڵد ڕادەگەیێنین، پاشا هاراڵد ڕۆژی هەینی، 28ـی ئاب، کاتژمێر 6:35ـی بەیانی بە کاتی ناوخۆی وڵاتەکە، لە نەخۆشخانەی زانکۆی ئۆسلۆ کۆچی دوایی کرد.


دواى ڕاگەیاندنى مردنى پاشا

  • ئاڵاکان لە سەرتاسەری وڵاتدا بۆ نیوەی ستوونەکانیان دابەزێنران.
  • هاوڵاتییان دەستە دەستە چوونەتە بەردەم کۆشکى شاهانە.
  • هاوڵاتییانى نەرویج چەپکە گوڵیان بردووەتە بەردەم کۆشکى شاهانەى نەرویج.

    ئەوە لە کاتێکدایە، پاشا هاراڵد کە لە ساڵی 1991ـەوە پاشای نەرویجە، لە 17ـی ئابەوە، بەهۆی جۆرێکی تایبەت و مەترسیدار لە کەمخوێنی بە ناوی "هیمۆلیتیک ئەنیمیا"، لە نەخۆشخانەیەکی ئۆسلۆى پایتەخت مایەوە.

    ڕۆژی پێنجشەممە، کۆشکی شاهانە ڕایگەیاند، تەندروستیی هاراڵد تێکچووە و لە دۆخێکی "زۆر مەترسیدار"دایە و دواى ڕۆژێک و 35 ساڵ لە پاشایەتى، هاراڵد کۆچى دوایی کرد.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

نەرویج پێبژاردن لەو کەشتییانە وەردەگرێت کە ورچی جەمسەری بەخەبەر دەهێنن

جەنگی شاراوەی ژێر سەهۆڵ؛ ململانێی زلهێزەکان لە جەمسەری باکوور

شێوە عومەر

2 کاتژمێر پێش ئێستا