داواکاری گشتیی تاران دۆسیەی کوژرانی خامنەیی ڕەوانەی دادگا دەکات
پووختەی هەواڵەکە:
- دۆسیەی کوشتنی عەلی خامنەیی و چوار ئەندامی خێزانەکەی ڕەوانەی دادگا کرد.
- داواکاریی گشتیی تاران، سەرجەم ئەو کەسانەی لەو تاوانە تێوەگلاون، ڕووبەڕووی دادگا دەکاتەوە.
- ئەو کەسانەی لە دۆسیەکەدا ناویان هاتووە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی خراپەکاری لە زەوی دادگایی بکرێن.
داواكاريی گشتیی تاران، دۆسیەی تایبەت بە کوشتنی عەلی خامنەیی و چوار ئەندامی دیکەی خێزانەکەی ڕەوانەی دادگا کرد و داوا دەکات بکەرانی ئەو تاوانە سزابدرێن.
ڕاگەیێنراوی ماڵپەڕی فەرمیی دەسەڵاتیی دادوەریی ئێران
تۆمەتباران بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی خراپەکاری لە زەوی لەڕێگەی کارێکی تیرۆریستییەوە پێویسته دادگایی بکرێن.
لە کۆتایی مانگی شوباتدا بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی ئێران، و چوار ئەندامی دیکەی خێزانەکەی کوژران.
ئامادەکردنی دۆسیەیەکی دیکەی سەبارەت بە قوربانییانی بۆردوومانەکەی خوێندنگەیەکی شارى میناب.
ئاژانسی میزان، کە ماڵپەری فەرمیی دەسەڵاتیی دادوەریی ئێرانە بڵاویکردووەتەوە، عەلی ساڵحی، داواکاریی گشتیی تاران، سەرجەم ئەو کەسانەی لەو تاوانە تێوەگلاون، ڕووبەڕووی دادگا دەکاتەوە.
ئەو کەسانەی لە دۆسیەکەی داواکاریی گشتیی تاراندا ناویان وەک تۆمەتبار هاتووە، بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی خراپەکاری لە زەوی لەڕێگەی کارێکی تیرۆریستییەوە پێویسته دادگایی بکرێن.
ڕۆژی 28ـی شوباتی ڕابردوو، لە بۆردوومانێکی ئیسرائیلدا عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی ئێران، و چوار ئەندامی دیکەی خێزانەکەی کوژران.
کردنە ئامانجی بەرزترین پۆستی سیاسی و سەرکردایەتی ئێران
بەگوێرەى ئەو دۆسیەی ئامادەکراوە، لەو هێرشەدا بەرزترین پۆستی سیاسی و سەرکردایەتیی ئێران کراوەتە ئامانج، کە ئامانجی دروستکردنی کێشە بووە لە پەیکەربەندی دەسەڵات و بۆشایی بووە لە وڵاتدا.
دۆسیەی قوربانیانی بۆردوومانەکەی خوێندنگەکەی ئێران
هەروەها داواکاریی گشتیی تاران، دۆسیەیەکی دیکەی سەبارەت بە قوربانییانی بۆردوومانەکەی خوێندنگەیەکی شارى میناب ئامادەکردووە.
لە هێرشی سەر خوێندنگەکەی شاری میناب، زیاتر لە 160 کچە خوێندکار کوژران و 90ی دیکەش برینداربوون.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ئێران: نوێنەرانی 27 وڵات بەشدارن لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی عەلی خامنەیی لە مەشهەد
لە نەجەفەوە بۆ مەشهەد؛ دوایین وێستگەی تەرمی عەلی خامنەیی
دیارترین گوتەکانی عەلی خامنەیی سەبارەت بە عێراق و گەلەکەی
عەلی خامنەیی؛ ملیۆنان کەس و شاندی 70 وڵات ماڵئاوایی لە ڕابەری ئێران دەکەن
1 کاتژمێر پێش ئێستا