ماوەى لێخۆشبوونى گومرگى بۆ ئۆتۆمبێلی مایڵد هایبرید درێژکرایەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- هاوردەى ئۆتۆمبێلى مایڵد هایبرێد بۆ دوو مانگ درێژکرایەوە.
- ماوەى گومرگى ئۆتۆمبێلی مایڵد هایبرید و بەخشنى لە ڕەسمی گومرگی لە 1ى ئەیلوولەوە تاوەکو 1ى تشرینى دووەمى 2026 درێژکراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگى سەر بە وەزارەتی دارایی، ماوەى لێخۆشبوونى گومرگى بۆ ئۆتۆمبێلی مایڵد هایبرید بۆ دوو مانگ درێژکردەوە.
ناوەرۆکی گشتاندنەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگ
- بەگوێرە بڕیارەکە، ئۆتۆمبێلی مایڵد هایبرید، کە جۆرێکن لە ئۆتۆمبێلە هایبریدەکان لە کاتی هاوردەکردنیاندا هیچ ڕەسمێکى گومرگى ناخرێتەسەریان.
- ڕێنمایی ژمارە 14ـى ساڵى 2025 دەکرێت کە وەزارەتى ناوخۆ دەریکردووە و ئۆتۆمبێلى هایبرید و تەواو کارەبایی بە تەواوى لە ڕەسمى گومرگى دەبەخشرێن.
بە گوێرەى گشتاندنێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ کراوە تێیدا هاتووە "بە پشتبەستن بە نووسراوەکانی وەزارەتی دارایی و سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ماوەى گومرگى ئۆتۆمبێلی مایڵد هایبرید و بەخشنى لە ڕەسمی گومرگی لە 1ى ئەیلوولەوە تاوەکو 1ى تشرینى دووەمى 2026 درێژکراوەتەوە.
وەرنەگرتنی هیچ ڕەسمێمی گومریکی لەۆتۆمبێلی مایڵد هایبرید
بەگوێرە بڕیارەکە، ئۆتۆمبێلی مایڵد هایبرید، کە جۆرێکن لە ئۆتۆمبێلە هایبریدەکان لە کاتی هاوردەکردنیاندا هیچ ڕەسمێکى گومرگى ناخرێتەسەریان.
پێشتر کەناڵ8 داواکارى بازرگانانى بۆ درێژکردنەوەى ماوەکە بڵاوکردەوە.
لە هەرێمى کوردستان بۆ گومرگى ئۆتۆمبێل کار بە ڕێنمایی ژمارە 14ـى ساڵى 2025 دەکرێت کە وەزارەتى ناوخۆ دەریکردووە و ئۆتۆمبێلى هایبرید و تەواو کارەبایی بە تەواوى لە ڕەسمى گومرگى دەبەخشرێن.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلی مایڵد هایبرید لە لیستی لێخۆشبوون و بەخشینی گومرگی دەرهێنرا
کۆتاییهاتنی وادەی لێخۆشبوونی گومرگی ئۆتۆمبێلی مایڵد هایبرید لە هەرێم
2 کاتژمێر پێش ئێستا