ڕفێنەری ژنە ڕۆژنامەوانە ئەمریکییەکەی بەغدادی سزادرا

کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
شێڵی کیتڵسۆن، ئەو ڕۆژنامەوانە ئەمریکییە کە لە بەغداد ڕفێنرابوو
شێڵی کیتڵسۆن، ئەو ڕۆژنامەوانە ئەمریکییە کە لە بەغداد ڕفێنرابوو

پووختەی هەواڵەکە:

  • دادگای تاوانەکان ڕفێنەرەکەی بە 15 ساڵ زیندانیکردنی سزادا.
  • دادگای تاوانەکانی ناوەندی، ئەو ڕووداوەی بە تاوانێکی تیرۆریستی داناوە.

دادگای تاوانەکانی ناوەندی لە عێراق، بە تۆمەتی ڕفاندنی ژنە ڕۆژنامەوانێکی ئەمریکی، سزای 15 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر تاوانبارێکدا سەپاند و تاوانەکەی بە تیرۆر ناساندووە.


دادگای تاوانەکانی ناوەندی، ڕۆژی 30ـی ئاب، سزای 15 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ئەمیر ڕەحیم جەبار لازم دا سەپاندووە، لەسەر ڕفاندنی ژنە ڕۆژنامەوانێکی ئەمریکی بەناوی شیلی کیتڵسۆن لە شاری بەغداد.

دادگای تاوانەکانی ناوەندی، ئەو ڕووداوەی بە تاوانێکی تیرۆریستی داناوە و بەگوێرەى ماددەی 4ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، تاوانبارەکەی سزاداوە.

ڕۆژی ڕفاندن و ئازادکردنی شیڵی کێتڵسۆن

  • ڕۆژی 31ـی ئازاری ڕابردوو، لە ناوچەی سەعدون لە شارى بەغداد، شیڵی کێتڵسۆن ڕفێنرا.
  • شێڵی کیتڵسۆن بڕیارەکەی دادگای تاوانەکانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاوکردووەتەوە.
  • ڕۆژی 31ـی ئازاری ڕابردوو، لە ناوچەی سەعدون لە شارى بەغداد، شیڵی کێتڵسۆن، کە ڕۆژنامەوانێکی ئەمریکییە لەلایەن چەند کەسێکەوە ڕفێنرا.
  • سوپاسی دادگای عێراق دەکات، کە گرنگییان بە کەیسەکەی داوە، لەگەڵ ئەو کەسانەی یارمەتییان داوە بە زیندویی عێراق جێبهێڵێت.


ئەو ژنە ڕۆژنامەوانە ڕۆژی 7ـی نیسان دوای هەوڵێکی زۆری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، لەلایەن کەتیبەکانی حیزبوڵاوە ئازادکرا.

شێڵی کیتڵسۆن بڕیارەکەی دادگای تاوانەکانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاوکردووەتەوە و سوپاسی دادگای عێراق دەکات، کە گرنگییان بە کەیسەکەی داوە، لەگەڵ ئەو کەسانەی یارمەتییان داوە بە زیندویی عێراق جێبهێڵێت.


مافی داواکردنی قەرەبوون لە دادگای تایبەتمەند


بەگوێرەی یاسای سزادانی عێراقی، کەسی تاوان لێکراو لە دوای دەرچوونی بڕیاری دادگا بە سزادانی تۆمەتبار، دەتوانێت داوای قەرەبوو بکاتەوە، داواکەی دووبارە دادگا چاوخشاندنەوەی پێدا دەکات و بەگوێرەی یاسا ئەگەر شایەنی بوو، بڕیار لە قەرەبووکردنەوەی تاوان لێکراو دەدات.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

حیزبوڵای عێراق بڕیاری ئازادکردنی ڕۆژنامەوانە ئەمریکییەکەی دەرکرد

نوێترین زانیاری لەسەر شێڵی کیتڵسۆن؛ ڕۆژنامەنووسە ئەمریکییەکە نەمردووە

عێراقتان پێ بەڕێوە نابرێت؟؛ واشنتن باڵیۆزی عێراقی بانگهێشت کرد و هۆشداری پێ دا

ئەمریکا: کەتائیبی حیزبوڵڵا ڕۆژنامەنووسێکی ئێمەیان ڕفاندووە و ئیف بی ئای هاتە سەر خەت

کەناڵ8

1 کاتژمێر پێش ئێستا