چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی کۆبووەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- چوارچێوەی هەماهەنگی گفتوگۆی لەسەر پڕۆژەیاساکانی بودجە و حەشدی شەعبی کرد
- زەیدی: لەم هەفتەیەدا گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت تەواو دەکرێن
چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەسەر پرسی تەواوکردنی پێکهێنانی حکومەت و دۆخی دارایی و ئابووریی عێراق کرد.
ڕاگەیێنراوی چوارچێوەی هەماهەنگی
- لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پێهشاتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کراوە.
- گفتوگۆکانی پەیوەندیدار بە کابینەی حکومەت لەم هەفتەیەدا کۆتایی دێت.
- چوارچێوەی هەماهەنگی گفتوگۆیان لەسەر دۆخی دارایی و ئابووریی عێراق کردووە.
- جەختکردنەوە لە بەڕێوەچوونی کارەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران و پەسەندکردنی یاسا گرنگەکان.
کۆبوونەوەکە لە نووسینگەی تایبەتی هادی عامری، ئەمینداری ڕێکخراوی بەدر، بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەچووە.
چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پێهشاتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کراوە.
گفتوگۆکانی تایبەت بە کابینەی حکومەت
لە کۆبوونەوەکەدا عەلی زەیدی ڕایگەیاندووە، گفتوگۆکانی پەیوەندیدار بە کابینەی حکومەت لەم هەفتەیەدا کۆتایی دێت، تاوەکو ناوی بەربژێرەکان ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بکرێت، بەمەبەستی دەنگدان لەسەریان.
تاوتوێکردنی دۆخی دارایی و ئابووری عێراق
هەر بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکە، چوارچێوەی هەماهەنگی گفتوگۆیان لەسەر دۆخی دارایی و ئابووریی عێراق کردووە، بەهۆی لێکەوتەکانی جەنگی ناوچەکە و پەکخستنی کەشتیوانی لە هوورمز.
جەختکردنەوە لە پەسەندکردنی یاسای بودجە و حەشدی شەعبی
چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لە بەڕێوەچوونی کارەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران و پەسەندکردنی یاسا گرنگەکان کردووەتەوە، لە پێش هەموویانەوە یاساکانی بودجە و حەشدی شەعبی.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان کۆدەبێتەوە
عەلی زەیدی و چوارچێوەی هەماهەنگی؛ یەکدەنگی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
زەیدی: چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی لە هەڵمەتی گەندەڵی دەکات
2 کاتژمێر پێش ئێستا