لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى ئازادیى دهۆک کار بەئامێرەکانى فێننکەرەوە ناکرێت

جەبار حسین 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە:

  • هاونیشتمانییانى دهۆک خۆیان ئامێرەکانى فێنککەرەوە و پانکە بۆ نەخۆشەکانیان دابین دەکەن.
  •  سەردانیکەران لە جیاتی گوڵ و شیرینی، پانکەی شەحن بۆ نەخۆشەکان دەبەن.

لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى ئازادیی شاری دهۆک، کار بەئامێرەکانى فێننکەرەوە ناکرێت، ئەوەش نەخۆشانى ڕووبەڕووى دۆخێکى نەخوازراو کردووەتەوە و سەردانیکەران، لە جیاتی گوڵ و شیرینی، پانکەی شەحن بۆ نەخۆشەکان دەبەن.



دروستبوونی گرفت بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک

  • نەخۆشخانەى فریاکەوتنى ئازادیى شارەکە کە ڕووبەڕوو گرفتبووەتەوە و بەهۆى کارپێنەکردنى ئامێرەکانى فێنککەرەوە نەخۆشەکانى لە دۆخێکى خراپدان.
  • لە ئێستادا هاونیشتمانییانى دهۆک و دەوروبەرى پەنایان بردووەتەبەر بردنى پانکە و ئامێرەکانى فێننکەرەوە بۆ نەخۆشەکانیان.
  • هۆکارى کارپێنەکردنى ئامێرەکانى فێنککەرەوە لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى ئازادى بۆ دابیننەکردنى گاز بۆ مۆلیدەکان دەگەڕێتەوە.

 خراپی کەرتی تەندروستی دهۆک


بەگوێرەى بەدواداچوونى کەناڵ8، کەرتى تەندروستى لە پارێزگاى دهۆک ڕوو لە خراپ بوونە، نەخۆشخانەى فریاکەوتنى ئازادیى شارەکە کە ڕووبەڕوو گرفتبووەتەوە و بەهۆى کارپێنەکردنى ئامێرەکانى فێنککەرەوە نەخۆشەکانى لە دۆخێکى خراپدان.


هاونیشتمانیان خۆیان پانکە دەبەن بۆ نەخۆشەکانیان


لە ئێستادا هاونیشتمانییانى دهۆک و دەوروبەرى پەنایان بردووەتەبەر بردنى پانکە و ئامێرەکانى فێننکەرەوە بۆ نەخۆشەکانیان و هەرکەسێک سەردانى نەخۆشەکەى دەکات پانکەیەک لەگەڵ خۆى دەبات.


هۆکاری کارپێنەکردنی فێنککەرەوەکان


بەگوێرەى بەدواداچوونى کەناڵ8، هۆکارى کارپێنەکردنى ئامێرەکانى فێنککەرەوە لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى ئازادى بۆ دابیننەکردنى گاز بۆ مۆلیدەکان دەگەڕێتەوە.

کەناڵ8 بۆ بەدواداچوونی کێشەکە چەندین جار پەیوەندى بە بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیى دهۆکەوە کرد بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکەى نەدایەوە.

پێدەنگی ئیدارەی شارەکە لە ئاست کێشەکە



هەروەها پارێزگار و بەرپرسانى ئیدارى شارەکە لە ئاست کێشەکە بێدەنگن و هیچ ڕوونکردنەوەیەکیشیان لەبارەى کێشەکەوە نەداوە.

بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، کەرتى تەندروستى لە نەخۆشخانە حکومییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک بەرەولاوازى چووە و حکومەت و لایەنەپەیوەندیدارەکانیش بێدەنگن لە ئاست چارەسەرکردنى کێشەکان.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

کارکردن لە نەخۆشخانەی 300 قەرەوێڵەیی سێمێل دەستیپێکردەوە

لە دهۆک هاونیشتمانییەکی شنگال بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە دهۆک تۆمارکرا

جەبار حسین

1 کاتژمێر پێش ئێستا