حکومەتى عێراق: دەبێت کۆتایى بە دیاردەى چەکدارى لە شنگال بهێنرێت
پووختەی هەواڵەکە:
- حکومەتى عێراق: ڕۆڵى پۆلیس لە بەڕێوەبردنى شارۆچکەکە کارا بکرێت.
- کۆبوونەوەیەکی ئەمنی باڵا بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان.
حکومەتى عێراق بڕیاریدا بە کۆتاییهێنان بە دیاردەى چەکداری لە شارۆچکەى شنگال و کاراکردنى ڕۆڵى پۆلیس لە ئیدارەدانی شارۆچکەکەدا.
ڕاگەیێنراوی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق
- کۆبوونەوەکە لەسەر ڕاسپاردەى عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیران بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسیەى ئاوارەکان و دۆزینەوەى چارەسەر بۆ کێشە کارگێڕییەکانى شارۆچکەکە بووە.
- ئامادەبووان کۆک بوون لەسەر ڕێکخستنى بڵاوبوونەوەى یەکە ئەمنییەکان و کاراکردنى ڕۆڵى پۆلیس.
- دۆسیەى ئاوارەکان کارى لە پێشینەیان دەبێت و بۆ گەڕانەوەیان پێویستە دەست بە ئاوەدانکردنەوەى شارۆچکەکە بکرێت.
شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنیى عێراق ڕایگەیاند، عەبدولئەمیر شممەرى، بەڕێوەبەرى نووسینگەى فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکانى عێراق کۆبوونەوەیەکى بەرفراوانى بە ئامادەبوونى ڕاوێژکاری ئاسایشى نەتەوەیى و سەرۆکى دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى و سەرۆکى دەزگاى هەواڵگریى نیشتمانیی عێراق بۆ تاوتوێکردنى سەقامگیریى شارۆچکەى شنگال و ئاوەدانکردنەوە و گەڕانەوەى ئاوارەکان، ئەنجامدا.
کۆبوونەوە ئەمنییە فراواوانەکە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکە، کۆبوونەوەکە لەسەر ڕاسپاردەى عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیران بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسیەى ئاوارەکان و دۆزینەوەى چارەسەر بۆ کێشە کارگێڕییەکانى شارۆچکەکە، دیاردەی چەکداری ئەنجامدراوە.
کاراکردنی ڕۆڵی هێزەکانی پۆلیس و کۆتاییهێنان بە دیاردەی چەکداری
لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئامادەبووان کۆک بوون لەسەر ڕێکخستنى بڵاوبوونەوەى یەکە ئەمنییەکان و کاراکردنى ڕۆڵى پۆلیس لە بەڕێوەبردنى شارۆچکەکە و کۆتاییهێنان بە دیاردەى چەکدارى لەو شارۆچکەیەدا.
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکە، شممەرى جەختى لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە دۆسیەى ئاوارەکان کارى لە پێشینەیان دەبێت و بۆ گەڕانەوەیان پێویستە دەست بە ئاوەدانکردنەوەى شارۆچکەکە بکرێت.
ڕێککەوتنی شەش ساڵ لەمەوبەری عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان
زیاتر لە شەش ساڵە ڕێککەوتنێک لەنێوان حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان واژۆ کراوە بۆ ئاساییکردنەوەى دۆخى شنگال و کۆتاییهێنان بە دیاردەى چەکداریى و گەڕانەوە و قەرەبووکردنەوەى ئاوارەکان، بەڵام پڕۆسەکە وەک پێویست بەڕێوە ناچێت و زۆرێک لە بڕگەکانى ڕێککەوتنەکە جێبەجێ نەکراون.
زانیاری نوێ بۆ تۆ
عەلی زەیدی: ئاوەدانکردنەوەی شنگال گەورەترین وەفادارییە بۆ قوربانییانی ئێزدی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئاوەدانکردنەوەی شنگال لە ئاست زامی ئێزدییەکان نییە
ڕێککەوتنی شنگال؛ شەش ساڵ مەرکەبی سەر کاغەز و قەرەبوو نەکراوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کەناڵ8: سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین
3 کاتژمێر پێش ئێستا