لە دهۆک کادرێکی لقی یەکی پارتی لەلایەن گروپێکی چەکدارەوە دەفڕێنرێت

جەبار حسین 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە:

  • هاونیشتمانییەکە دواى ڕفاندنى ئەشکەنجەیەکى زۆر دراوە و لە چۆڵەوانی جێهێڵراوە.
  • کەسوکارەکەشى دەڵێن: کێشەیان لەگەڵ هیچ کەسێکدا نییە و سکاڵایان تۆمارکردووە.
  • گروپێکی چەکدار و دەمامکدار ئۆتۆمبێلی کادرێکی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستانیان ڕاگرتووە و هێرشیان کردووەتەسەرى.

لە دهۆک کادرێکی لقی یەکی پارتی دیموکراتى کوردستان لەلایەن گروپێکی چەکدارەوە دەفڕێنرێت و دواى ئەشکەنجەیەکى زۆر لە چۆڵەوانی جێهێڵدەهێڵرێت، کەسوکارەکەشى دەڵێن: کێشەیان لەگەڵ هیچ کەسێکدا نییە و سکاڵایان تۆمارکردووە.


هێرشی گروپێکی دەمامکدار بۆسەر کادرێکی پارتی


بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 9:00 لە گەڕەکی زرکای شاری دهۆک، گروپێکی چەکدار و دەمامکدار ئۆتۆمبێلی کادرێکی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستانیان ڕاگرتووە و هێرشیان کردووەتەسەرى.

چەکدارەکان بە ناوی هێزێکی فەرمییەوە قسەیان لەگەڵ کردووە

  • کادرەکەی پارتی بە زەبری چەک و بە چاوبەستراوی ڕفاندوویانە بۆ دیوەخانی یەکێک لە ئاغایەکانی دهۆک لە دەرەوەی شار.
  • پاش هەڕەشە و چاوسوورکردنەوە و ئەشکەنجەدانێکی زۆر لە چۆڵەوانییەکی دەوروبەری دهۆک بەجێیان هێشتووە.
  • کوڕەکەی دەڵێت، باوکى ئەشکەنجەیەکى زۆر دراوە و تەندروستى ناجێگیرە و لە نەخۆشخانە لەژێرچاودێریدایە.

چەکدارەکان سەرەتا بە ناوی هێزێکی فەرمییەوە قسەیان لەگەڵ کردووە بەڵام دواتر بە زەبری چەک و بە چاوبەستراوی ڕفاندوویانە بۆ دیوەخانی یەکێک لە ئاغایەکانی دهۆک لە دەرەوەی شار، پاش هەڕەشە و چاوسوورکردنەوە و ئەشکەنجەدانێکی زۆر لە چۆڵەوانییەکی دەوروبەری دهۆک بەجێیان هێشتووە.

دواتر هاونیشتمانییەکە پەیوەندی بە کوڕەکەیەوە کردووە بۆ ئەوەى بەهانایەوە بچێت و بیگەیێنێتە نەخۆشخانە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.


 کوڕەکەی دەڵێت باوکی ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوە


کوڕەکەی دەڵێت، باوکى ئەشکەنجەیەکى زۆر دراوە و تەندروستى ناجێگیرە و لە نەخۆشخانە لەژێرچاودێریدایە.


 سکاڵایان تۆمارکردووە


گوتیشى، هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتییان لەگەڵ هیچ لایەنێکدا نییە و سکاڵایان تۆمارکردووە، داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکەن و ئەنجامدەرانی سزا بدەن.

ئەو هاونیشتمانییە هۆشداریش دەدات لە خراپى دۆخى ئەمنیى شارەکە و دەڵێن: هیچ کەسێک لە گیانى خۆى دڵنیایە نییە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى ئازادیى دهۆک کار بەئامێرەکانى فێننکەرەوە ناکرێت

جیاکاریی وەزارەتی ناوخۆ لە نێوان هاتوچۆی سلێمانی و هەولێر و دهۆک

کەناڵ8 پەردە لەسەر تاوانێکی ژینگەیی لە دهۆک لادەبات

جەبار حسین

1 کاتژمێر پێش ئێستا