دەستەى گشتیى خانەنشینیى عێراق داواى زیادکردنى تەمەنى خزمەتى فەرمانبەران دەکات
پووختەی هەواڵەکە:
- دەستەى گشیى خانەنشینى داوادەکات فەرمانبەران بتوانن خزمەت بکڕن.
- کڕینى خزمەت لە یاساکە ڕێگەى پێبدرێت و پێویستى بە چەند مانگێک خزمەت بێت بۆ ئەوەى مووچەى خانەنشینى بیگرێتەوە.
- لە خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەراندا هەوڵی هەموارکردنی یاسای خانەنشینی درا لە 60 ساڵەوە بکرێتە 63 ساڵ.
دەستەى گشتیی خانەنشینى نیشتمانی لە عێراق، چەند پێشنیازێک ئاڕاستەى ئەنجوومەنى نوێنەران دەکات بۆ زیادکردنى تەمەنى خانەنشینى و کڕینى خزمەت لەلایەن فەرمانبەرانەوە.
لێدوانی گوتەبێژی دەستەی خانەیشنی نیشتمانی عێراق
عەلا محەممەد، گوتەبێژى دەستەکە ڕایگەیاندووە، لەخولى پێشووى ئەنجوومەنى نوێنەران داواى هەموارى یاساى خانەنشینیی گشتیی عێراقیان کردووە بەجۆرێک کە تەمەنى خزمەت زیادبکرێت و فەرمانبەران بتوانن خزمەت بۆ کاتى خانەنشینى بکڕن وەک ئەوەى لە یاساى دەستەبەریی کۆمەڵایەتى هاتووە و دەڵێت، ئەگەر کڕینى خزمەت لە یاساکە ڕێگەى پێبدرێت و پێویستى بە چەند مانگێک خزمەت بێت بۆ ئەوەى مووچەى خانەنشینى بیگرێتەوە بتوانێت ئەو چەند مانگە بکرێت و لە وەرگرتنى مووچەى مانگانە سوودمەند بێت.
هەوڵێک بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی
گوتەبێژى دەستەى گشتیی خانەنشینى دەڵێت، " لە خولى پێشووى ئەنجوومەنى نوێنەران کار لەسەر ئەم پرۆژەى هەموارە نەکراوە و دەیانەوێت لەم خولەدا یاساکە هەموار بکرێتەوە.
هەمواری یەکەمی یاسای خانەنشینی فیدراڵی
دەستەى گشتیی خانەنشینى جەختدەکاتەوە، لە هەموارى یەکەمى یاساى خانەنشینى فیدراڵى ساڵى 2020 هاتووە، ئەو فەرمانبەرانەى بە هەر هۆیەک وازیان لە کارەکانیان هێناوە، یاخود دەستیان لەکارکێشاوەتەوە ئەگەر 15 ساڵ خزمەتیان هەبێت هەموو مەرجێکى خانەنشین بوون دەیانگرێتەوە.
هەوڵەکان بۆ گۆڕینی تەمەنی خانەنشینی
لە خولى پێشووى ئەنجوومەنى نوێنەران هەوڵدرا هەموارى یاساى خانەنشینیی فیدراڵى بکرێت و تەمەنى خانەنشینى لە 60 ساڵەوە بکرێتەوە 63 ساڵ بەڵام خولەکە تەواو بوو هەموارەکە نەکرا.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
یاسای خانەنشینیی سەربازی هەموار دەکرێتەوە؛ مەرجەکانی تەمەنی خانەنشینیی سەربازی لە عێراق دیاری دەکرێت
1 کاتژمێر پێش ئێستا