باڵیۆزخانەی ئەمریکا هۆشداری لە پەرەسەندنی چاوەڕواننەکراو لە عێراق دەدات

شۆڕش محەمەد 3 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد
لۆگۆی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئەمریکا هۆشداریی ئەمنی بەپەلەی بۆ هاوڵاتیانی لە بەغداد و هەولێر بڵاوکردەوە و باس لە ئەگەری پەرەسەندنی چاوەڕواننەکراو دەکات.
  • داوا لە هاوڵاتیانی ئەمریکی کراوە ئامادەبن بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان و داخستنی سنوورەکان و کایەی ئاسمانی.
  • هۆشدارییەکە داوای دوورکەوتنەوە لە گردبوونەوەکان و ناوچە قەرەباڵغەکان دەکات بەهۆی ناسەقامگیری ژینگەی ئەمنیی ناوچەکە.

نوێنەرایەتییەکانی واشنتن داوایان کردووە هاوڵاتیانیان بەردەوام چاودێریی میدیا ناوخۆییەکان بکەن و پەیوەندییان بە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانییەوە هەبێت.نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە عێراق کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و هۆشدارییان داوەتە هاوڵاتیانیان کە بەهۆی گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران، ژینگەی ئەمنی ناوچەکە گۆڕانی چاوەڕواننەکراوی بەسەردا دێت و پێویستە ئامادەکاری بۆ هەر ئەگەرێکی نائاسایی بکەن.


ڕێکارە پێشنیازکراوەکان بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکی:

  • بەردەوام چاودێریی دۆخی ناوچەکە و دەوروبەری خۆیان بکەن.
  • دووربکەونەوە لە خۆپیشاندان، گردبوونەوە گەورەکان و ئەو ناوچانەی هێزێکی ئەمنی زۆریان لێیە.
  • ڕێنماییەکانی دەسەڵاتە ناوخۆییەکان جێبەجێ بکەن و ئاگاداری گۆڕانکارییەکانی کاتژمێری گەشتەکان بن.
  • پەیوەندی ڕاستەوخۆ بە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە بەردەوامی گەشتە ئاسمانییەکان یان داخستنی کایەی ئاسمانی.

بارودۆخی ئەمنی و گەشتکردن:

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد و کونسوڵخانەی گشتی ئەو وڵاتە لە هەولێر ڕایانگەیاندووە کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەگەری دروستبوونی ئاستەنگ لە گەشتکردن و داخستنی سنوورەکان لە ئارادایە. ئەم هۆشدارییە دوای زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی سوپای پاسداران لە ناو خاکی ئێران دێت، کە تێیدا 11 کەس کوژراون و لە بەرامبەریشدا تاران بە مووشەک و درۆن وەڵامی دایەوە و چەند بنکەیەکی ئەمریکای لە ئوردن و وڵاتانی کەنداو کردە ئامانج.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتییانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن و ئەوانەی لێرەن لەوپەڕی وریاییدا بن

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق: داوا لە هاوڵاتیانى ئەمریکا دەکەین وریا بن

باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق داوا لە ئەمریکییەکان دەکات گەشت بۆ عێراق نەکەن

شۆڕش محەمەد

3 کاتژمێر پێش ئێستا