لەبەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر 577 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەناوبرا

کیژان مەحمود 1 کاتژمێر پێش ئێستا
 ئەرکان عومەر، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر
ئەرکان عومەر، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر

پووختەی هەواڵەکە

  • بەڕێوەبەرایەتیی ماددە هۆشبەرەکان و نەهێشتنی کارتێکەرە عەقڵییەکان 577 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری لە جۆری کەپتاگۆن سووتاند.
  • پڕۆسەی لەناوبردنی ئەو ماددە هۆشبەرانە بە شێوازێکی زانستی و بە ئامادەبوونی لایەنی فەرمیی ژینگەیی بەڕێوەچوو.
  • سووتاندنی ئەو بڕە ماددەیە دوای ئەوە هات کە دۆسیەکەی لە دادگای تایبەتمەنددا پلەی کۆتایی وەرگرت.

بەگوێرەی زانیاری کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، لە بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر و بە ئامادەبوونی لایەنی فەرمیی ژینگەیی، 577 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری لە جۆری کەپتاگۆن بە زانستی لەناوبراوە.


وردەکاریی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەکە

ئەرکان عومەر، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر بە کەناڵ8ـی گوت:

  • سووتاندنی ماددە هۆشبەرەکە دوای ئەوە دێت کە لە دادگای تایبەتمەندا دۆسیەکەی پلەی کۆتایی وەرگرتووە.
  • جۆری ئەو ماددە هۆشبەرەی لەناوبراوە لە جۆری کەپتاگۆن بووە.
  • هێنانی ئەو ماددەیە بە مەبەستی ئەوە بووە هەرێمی کوردستان وەک ترانزێت بەکاربهێنن و ببرێتە وڵاتێکی دیکە.
  • لە پڕۆسەکەدا نوێنەری فەرمانگەی ژینگە ئامادەبووە و سەرجەم کەلوپەل و پێداویستییەکان بۆ لەناوبردنی ئەو ماددانە دابینکراون.

زانیاریی زیاتر لەسەر بابەتەکە

پێشتر و لە ڕۆژی 2ـی شوباتدا بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر لەڕێگەی لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەکان، سووتاندن و لەناوبردنی زیاتر لە 120 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆری ڕاگەیاند.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

لە هەولێر زیاتر لە 120 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەناوبرا

لە هەولێر و دهۆک هەزار و 708 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون

کیژان مەحمود

1 کاتژمێر پێش ئێستا