لە ئاسایشی ڕاپەڕین 10 ژن بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی خەڵک دەستگیرکراون

کیژان مەحمود 56 خولەک پێش ئێستا
ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین لەکاتی بەجێهێنانی ئەرکی ڕۆژانەدا
ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین لەکاتی بەجێهێنانی ئەرکی ڕۆژانەدا

پووختەی هەواڵەکە:

  • دوان لەوانەی بە تۆمەتی فێڵکردن لە خەڵک دەستگیر کراون بەرپرسیارێتییان هەیە.
  • ئەو کەسانەی دەستگیرکراون سەرجەمیان ژنن.

ئاسایشی ئیدارەی ڕاپەڕین لە دوێنێوە 10 کەسی لە ڕانیە بە تۆمەتی فێڵکردن لە خەڵک دەستگیرکردووە کە دووانیان بەرپرسیارێتییان هەیە.



زانیاری وردتر لەسەر ئەو کەسانەی دەستگیر کراون

  • ئەوانەی دەستگیر کراون یەکیان لێپرسراوی ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە و ئەوی دیکەیان بەڕێوەبەری شەڵتەر و داڵدەدانی ئافرەتان و هەڕەشەلێکراوانی ڕانیەیە.
  • ئەو کەسانە بە ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون کە فێڵکردنە لە خەڵک کە بە فێڵ و هەڵخەڵەتاندن پارەیان وەرگرتووە.
  • هەر ئەمڕۆ بە تۆمەتێکی دیکە عەقید شەهاب، بەڕێوەبەری توندوتیژیی دژی ئافرەتان لە دەربەندیخان لەلایەن دەزگای ئاسایشەوە دەستگیرکراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون سەرجەمیان ژنن و یەکیان لێپرسراوی ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە و ئەوی دیکەیان بەڕێوەبەری شەڵتەر و داڵدەدانی ئافرەتان و هەڕەشەلێکراوانی ڕانیەیە.


کەناڵ8 زانیویەتی، ئەو کەسانە بە ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون کە فێڵکردنە لە خەڵک کە بە فێڵ و هەڵخەڵەتاندن پارەیان وەرگرتووە.

ژمارەیەک سکاڵا لەلایەن هاونیشتمانییانەوە لەسەر عەقید شەهاب تۆمارکراوە.


ئەم دەستگیرکردنی 10 ژنە لەکاتێکدایە، هەر ڕۆژی ڕابردوو، لەسەر کەفالەتکردنی کچێک کە پارەی هاونیشتمانییانی بە ناوی بازرگانیی ئۆنلاینەوە بردووە، بەڕێوەبەری توندوتیژیی دژی ئافرەتان لە دەربەندیخان لەلایەن دەزگای ئاسایشەوە دەستگیرکراوە.



دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری توندوتیژی دژی ئافرەتانی دەربەندیخان

بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، عەقید شەهاب ئەحمەد، بەرێوەبەری توندوتیژیی دژی ئافرەتان لە دەربەندیخان، بە فەرمانی دادوەر لەلایەن دەزگای ئاسایشەوە دەستگیر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ گەرمیان.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، ژمارەیەک سکاڵا لەلایەن هاونیشتمانییانەوە لەسەر عەقید شەهاب تۆمارکراوە.


وردەکاری لەسەر ئەو کچە لە دەربەندیخان پارەیەکی زۆری خەڵکی بردووە


لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزی ئەمساڵدا، لە شارۆچکەی دەربەندیخان، کچێکی تەمەن 23 ساڵ بە تۆمەتی بردنی نزیکەی 200 دەفتەر دۆلار واتە دوو ملیۆن دۆلاری هاونیشتمانییان دەستگیر کرا، کچەکە بە پاساوی بازرگانی ئۆنلاین و کڕینی ئامێری پزیشکی لە دەرەوە، ئەو بڕە پارە زۆرەی لە خەڵک وەرگرتووە، بەڵام دواتر لە پاش وەڵامنەدانەوەی ئەو کەسانەی پارەکانی لێوەرگرتوون، کەسێک سکاڵای لەسەر کچەکە تۆمارکردووە.

ئەوکات، بە بڕیاری دادوەر، کچەکە و کەسوکارەکەی، لەگەڵ هەشت کەسی دیکە کە هەندێکیان ئەوانەن پارەیان بە کچەکە داوە، دەستگیرکران و لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکرد.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

لەبەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر 577 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەناوبرا

بەڕێوەبەری توندوتیژیی دژی ئافرەتانی دەربەندیخان بەهۆی کەفالەتێکەوە دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایش دەستگیرکردنی باندێکی ساختەکردنی شوێنەوارى ڕاگەیاند

کیژان مەحمود

56 خولەک پێش ئێستا